پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ببات
AM:11:02---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 4094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆبونەوەی کۆتایی ئەو حیزبەدا لەبارەی هەڵبژاردنەکان و ئەنجەمەکانی پارتی ئێستا خەریکی ئامادەکاریە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی حکومەتی داهاتوی عێراق و لەنیوەندەشدا پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەمافی خۆی دەزانێت.

دوێنێ سێشەممە ١٥/٥/٢٠١٨ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆبوەوە لەبارەی کۆتا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و خۆئامادەکردن بۆ چونە بەغدا ،و وەرگرتنی پۆستە سیادیەکان بەپێی ئیستیحقاقی ئەو حیزبە.

لەوبارەیەوە عەلی حسێن لێپرسراوی پەیوەندیە نیشتیمانی و عێراقیەکانی پارتی ڕایگەیاند پارت وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە هەریمی کوردستان کۆمەڵێک پۆستی سیادی لەعێراق وەردەگرێت لەناویشیاندا پۆستی سەرۆک کۆمار،و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

ئەو بەرپرسەی پارتی بەماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندوە پارتی پۆست بەلایەوە گرنگ نیە ئەوەندەی یەکڕیزی کوردی بەلاوە گرنگە بەڵام پارتی نایەوێت خۆی بکاتە قوربانی هەندێ لایەن وەک ڕابردوو،دواتریش هەر ئەو لایەنانە دژی بوەستنەوە.

دەشڵێ پارتی دوای گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و دواتر لایەنە عێراقیەکان کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان دەبێت.




چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە