ئیدارەی گەرمیان ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی دروستکردنی بنکەی سەربازی لەکەلار
AM:11:34---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1363 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئیدارەی گەرمیان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لەکەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و ڕایگەیاند هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە ئەو پرسە بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی گه‌رمیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانییان به‌رامبه‌ر به‌ دروستكردنی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌ربڕی و داوای‌ چالاكیی مه‌ده‌نیانه‌یان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی كرد.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

رونکردنەوەی ئیدارەی گەرمیان لەسەر پرسی دانانی بنکەی سەربازی لە دەروازەی کەلار

 

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم ھەوڵدرا بنکەی سەربازی لە بەرزاییەکانی بەردەسور لە دەروازەی شاری کەلار بۆ ھێزەکانی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە دابنرێت، بەڵام سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەستبەجێ پەیوەندی بە بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر کرد و لەگەڵیدا کۆبوەوە، لە کۆبونەوەیان گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە ئەو بنکە سەربازییە لەو شوێنە دانەنرێت، لێرەوە ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی پێھات.

 

راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان




پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە