بارزانی: بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی مووچە
PM:05:12---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هیچ كێشەیەك بۆ مووچە دروست نەبووە و بەردەوامدەبین لە دابەشكردنی و هەركاتێك گرفتێك بێتە پێش خۆمان رایدەگەیەنین.


لەپرێس كۆنفرانسی هەفتانەیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە وتی "تا ئێستا نزیكیمان لەهەموو لایەنەكان هەیە و لەئایندەیەكی نزیكدا وەفد دەچێتە بەغدا و هاوپەیمانییەكی دیاریكراو نییە ئێمە بەتایبەت بچینە لای و چی لەبەرژەوەندی بێت، ئێمە لەوەوە نزیكدەبین".


 سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "رێژەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان لەهەرێم لەچاو ناوچەكانی تری عێراق زۆر زیاتر بووە و هیوادارین لایەنەكان بەیەكگرتوویی بچنە بەغدا".

سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی "ئەو 6 لایەنەی نیگەرانن لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بۆ ئەوەی وەزن و قافیەی شیعرەكەیان تەواو بێت، هەولێر و دهۆكیشیان تێكردووە و ئێمەش نیگەرانین لەو بابەتە و پێویستە كۆمسیۆن داواكاری ئەو لایەنانە بە جددی وەربگرێت".

بارزانی وتی "داوا لەكۆمسیۆن دەكەین بەجددی بێتە سەر خەت و نیگەرانیی ئەو لایەنانە بڕەوێنێتەوە و پێویستە ئەو مقۆمقۆیە نەمێنێت و چیتر نیگەرانی لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان نەبێت".

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەمریكییەكان لەچوارچێوەی پرۆسەی سیاسی عێراق قسەمان كرد و ئەوان ڤیتۆیان لەسەر كەس نەبوو، پێیانوابوو پرۆسەكە بە دیموكراسییانە بەڕێوەچووە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی "ئەمڕۆ بۆ جارێكی تر برێت مەكگۆرك دێتەوە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە و لەسەڵاحەدین".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "بۆ ئەوەی لەبەغدا كاری جددی بكەین، پێویستە بە یەكگرتوویی بچینە بەغدا، نیگەرانییەكانی لایەنە ناڕازییەكان لەلایەن خۆمەوە وەك سەرۆكی حكومەت بەجددی وەرمگرتووە".

وتیشی "كێشەمان نییە هەڵبژاردنی داهاتوو لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكرێت یان نا و وەك پارتی پێمانوایە، بەلامانەوە ئاساییە هەڵبژاردنەكاننی هەرێم لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیش بێت".

بارزانی وتیشی "میكانیزمی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان لە30 ئەیلولی داهاتوو لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاریدەكرێت و ئێمە لاریمان نییە شێوازەكەی چۆن دەبێت".

ئاشكرایكرد، پۆستێكی سیادی ئیستیحقاقی خۆیەتی كورد وەری بگرێت، كێشەی كورد لەبەغدا پۆست نییە، كێشەی ئێمە ئەوەیە 12 ساڵە داوای جێبەجێكردنی دەستوور دەكەین و 12 ساڵە هیچ شتێك بۆ سەقامگیری سیاسی نەكراوە لەعێراقدا.

بەوتەی نێچیرڤان بارزانی، دروستبوونی داعش لەئەنجامی سیاسەتی هەڵەوە بوو، بۆیە ئێمەش ریفراندۆممان كرد، بێهیوابووین لە بەغدا، بۆیە گەر بەغدا گۆڕانكاری نەكات سەقامگیری سیاسی نایەتەدی.



فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە