حكومەتی هەرێم پارەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دایە کۆمسیۆن
PM:05:14---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
حكومەتی هەرێم گوژمەی یەكەمی بودجه‌ى ته‌رخانكراوى بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دایە كۆمسیۆن و دوو گوژمەی تریش لە ناوەڕاست و كۆتایی پرۆسەكە دەداتە كۆمسیۆن.

شێروان زرار، وتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەبەرخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە 16ی ئایار، بە دواڕۆژی راگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكی حكومەته‌وه‌ راسپێردراین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دوو رۆژە كۆبوونەوە دەكەین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و ماوەی تۆماری دەنگدەران  ئەو رێكارانەی پێویستن و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆبونەوەی تریش دەكرێت و دەنگی لەسەر ئەو رێكارانە دەدرێت".

سەبارەت بە دیاریكردنی بودجەی هەڵبژاردن شێروان زرار وتیشى "سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران هەفتەی رابردوو 10 ملیار دینارى  خستە سەر هەژماری بانكی كۆمسیۆن و لە ناوەڕاست و كۆتای پرۆسەكەشدا دوو گوژمەی تر تەرخاندەكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر رای ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران ئەوەبوو، وەك عێراق جیاكردنەوەی ئەلیكترۆنی بەكاردهێنرێت، بەڵام ئێستا لە كۆی نۆ لایەنی بەشدار لە هەڵبژاردن حەوتیان تێبینیان لە ئەنجامەكان هەیە، بۆیە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆبوونەوە دەكەین لەسەر ئەم پرسە.



فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە