سه‌عدی پیره‌: به‌كارهێنانی هێز نامانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام
PM:05:17---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى داوا له‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان ده‌كات سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌شڵێت، رووداوه‌كه‌ى شه‌وى هه‌ڵبژاردن له‌ سلێمانى بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌سه‌ر نه‌بووه‌.

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، یه‌كێتى هه‌وڵده‌دات دڵى توركمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحییه‌كان له‌ كه‌ركوك رابگرێت.

وتیشى،"گه‌ر بمانه‌وێت برایه‌تى له‌و شاره‌ بێته‌دى، ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك ئازاد بێت له‌وه‌ى ده‌نگ به‌ قه‌واره‌ و كاندیده‌كانى بدات".

ده‌رباره‌ى دۆخى كه‌ركوك و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن پیره‌ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌كارهێنانى هێز یان دروستكردنى فیتنه‌ و پڕوپاگه‌نده‌ نامانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام.

ئه‌وه‌شى وت، ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندى یاسا بین و هه‌ر لایه‌نێكیش ناڕه‌زایه‌تى هه‌یه‌ ده‌بێت سكاڵا پێشكه‌ش بكات.

سه‌باره‌ت به‌ سلێمانى و هه‌وڵى هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاى گۆڕان به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، چه‌ند رۆژێكه‌ وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ و دوێنێش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كونسوڵه‌كان دانیشتوون و ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندوین كه‌ رووداوى شه‌وى هه‌ڵبژاردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نه‌بووه‌.

دوپاتیشیكرده‌وه‌، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌رپرساره‌ له‌ ئه‌من و ئاسایشى سلێمانى و، لایه‌نێكیش كه‌ زۆرینه‌ى هه‌بێت و زۆرینه‌ى ده‌زگاكانى به‌ده‌سته‌وه‌بێت رازى نابێت به‌ ده‌ستى خۆى ئاسایش تێكبدات.



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە