ڤایرۆسێكی نوێ لە هەرێم بڵاو دەبێتەوە
PM:05:20---16-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 6342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌هۆی ڤایرۆسێكی نوێ هاوڵاتییه‌ك له‌ هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداوه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمیش رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی ڤایرۆسێکی نوێوە بەناوی کلینیا کۆنگۆ گیانی لەدەستداوە.

خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاندوە"به‌هۆی ڤایرۆسێكی نوێ به‌ناوی كریمیان كۆنگۆ، هاوڵاتییه‌ك له‌ هه‌رێم گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسه‌كه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ڤایرۆسه‌كه‌، له‌رێگه‌ی مێرویه‌کی بچووک به‌ ناوی (گه‌نه‌) له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ لێیان ده‌دات، تووشی حاڵه‌تی خوێن به‌ربوون و ژانه‌ سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆ خه‌ڵکی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مه‌ترسیدار نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وانه‌ی قه‌سابن یاخود ئاژه‌ڵدارن ده‌بێت ئاگاداری خۆیان بن.


وتیشی "چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆسییه‌ له‌کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی تووش ده‌بن، زۆرجار ژیانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌رترسییه‌وه‌".
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئیبۆڵا، خاڵس قادر وتی "ڤایرۆسی ئیبۆڵا نە له‌ئێستاو نه‌ له‌ رابردووش له‌ هه‌رێم نه‌بووه‌".




فڕۆکەکانی هاوپەیمانان باشوری کەرکوکیان بۆردومان کرد
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ
لایەنە ناڕازیەکان:کۆمسیۆن دەستی دەستی بەلایەنەکان دەکات لەبارەی هارد دیسکەکانەوە
لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەگەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
لە کەمپێکی یۆنان سێ گەنجی کورد دەکوژرێت
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ڕۆزنەفت دوو گرێبەستی دیکەیان واژۆکرد
شاندی یەکێتی گەڕایەوە هەرێم
داعش هێرشێکی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا
دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان كوردستان و ئێراندا كرایەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە