گۆڕان: له‌به‌ر خاتری مه‌كگۆرك بڕیاره‌كانمان ناگۆڕین
PM:05:09---21-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 8537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، برێت مه‌ككۆرگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت "له‌به‌ر خاتری مه‌كگۆرك بڕیاره‌كانمان ناگۆڕین".

ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرگ و دیداری له‌گه‌ڵ شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سورین له‌سه‌ر بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق، چونكه‌ غه‌درمان لێكراوه‌ و هیچ بۆچونێك بڕیاره‌كه‌مان ناگۆڕێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"تائێستا پێنج لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ هه‌مان بڕیاریان هه‌یه‌ و كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی له‌نێوان هه‌ر شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ ده‌كرێت و بڕیاری كۆتایی ده‌درێت".



چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە