سه‌در: ناوچه‌ی سه‌وز ناهێڵم
PM:05:34---21-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 4282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین كاره‌كانی داهاتووی ڕه‌وته‌كه‌یان داده‌نێت

لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوادەكات، حكوومەتی داھاتوو ناوچەی سەوز لە بەغدا ھەڵبوەشێنێتەوە. سەدر نوسیوویەتی "پێویستە لەسەر دەستەڵاتی جێبەجێكاری داھاتوو، كار لەسەر دامەزراندنی بنچینەكانی یەكسانی و خۆشگوزەرانی و ئارامی بكات، نەوەك كۆشك و دیواری زیاتر دروستبكات، بۆیە نەخێر بۆ دیوارەكانی ناوچەی سەوز، نەخێر بۆ گەندەڵی".

ناوچەی سەوزی بەغدا، بارەگاكانی حكوومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەی وڵاتان و زۆربەی دامو دەزگاكانی تێدا كۆبووەتەوە، بۆ پاراستنی ماڵی سەركردە و باڵیۆزخانە و بارەگا حكوومییەكان، ناوچەكە بە دیوار و بوونی ھێزی ئەمنی تۆكمە دەوردراوە، بەجۆرێك ناوچەی سەوز بە تەواوی لە بەغدا جیاكراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە 12 ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لیسته‌كه‌ی موقتەدا سەدر به‌ناوی "سائیرون" زۆرینەی دەنگەكانی عێراقی بە دەستھێنا و بووە خاوەن 54 كورسی پەرلەمانی، بەو پێوەرەش ئەگەری سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق لە رەوتەكەی خۆشی نەبێت دەبێت لەسەر داخوازی خۆی بێت.



عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین
ئەفسەرێکی هەواڵگری لەکەرکوک کوژرا
مەرسومی خانەنشینی بۆ سەرۆک کۆماری پێشوو و جێگرەکانی دەرچوو
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان لەکاتی خۆیدا ناکرێت
ڕۆڵی قاسم سلێمانی چی بوو پێش دانانی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار
سه‌در په‌یامێك ئاڕاستەی سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌کات
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنە هەمیشەییەكان دیاری دەكات
عادل عەبدولمەهدی نوسینگەکەی لەناوچەی سەوز دەباتە دەرەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سوریا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە