پەکەکە هەواڵێک رەت دەکاتەوە
PM:05:18---22-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 4533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ژیان:
ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكراتیك "ته‌ڤده‌م" ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه‌" واژۆ كرابێت.

ئاڵدار خه‌لیل بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار روونیكردوه‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ میدیای حزبی بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌ئارای رێككه‌وتن له‌نێوان ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه‌ بێ بنه‌مایه‌ و هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوانماندا نییه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"له‌ سه‌ردانی رۆژانی رابردوومدا بۆ باشوری كوردستان ته‌نیا گفتوگۆی دۆستانه‌مان كردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی باسی دۆخی گه‌لی كوردمان كردووه‌ نه‌ك واژۆكردنی رێككه‌وتن".

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار كه‌ هه‌واڵه‌كانی خۆرئاوای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌، میدیای سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌واڵی واژۆكردنی رێككه‌وتنێكی له‌نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و ته‌ڤده‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.




تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
ئەمڕۆ ڕێگای کەرکوک- هەولێر بەفەرمی دەکرێتەوە
سبەینێ ڕێگای نێوان کەرکوک – هەولێر دەکرێتەوە
بازیان:بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ کەس بریندار بوون
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە