ئارام شێخ محه‌مه‌د داواکارییەک ئاڕاستەی لایەنەکان دەکات
PM:05:20---22-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 4517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسه‌كان ده‌كات سكاڵایی یاسایی دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تۆمار بكه‌ن.

ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، داوا له‌ له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات سكاڵای یاسایی دژ به‌ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیربكه‌ن به‌هۆی‌ پێشێشلكارییه‌ یاساییه‌كانیان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماره‌ی به‌وه‌كردووه‌، كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ خۆشیان جێبه‌جێنه‌كردووه‌ كه‌ ده‌قاوده‌قه‌ له‌گه‌ڵ یاسای‌ پێدانی‌ نوسخه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ قه‌واره‌كان.

هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، له‌ گرنگترینی ئه‌و بڕیارانه‌ش بڕیاری ژماره‌ ش.م/6/ ئاسایی كۆمسیۆنه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 22/4/2018 كه‌ له‌ دوای‌ یاداشتێك به‌ناونیشانی (ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن) بڕیاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌بو: یه‌كه‌م: وێنه‌یه‌كی روناكی(فۆتۆگرافی) كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدانی‌ هه‌مو وێستگه‌كان بخرێته‌ ناو هارد دیسكێك(Hard Disk) .

دوه‌م: ناوه‌ند ئه‌نجامه‌كان كۆبكاته‌وه‌ و به‌ش به‌شی بكات دواتر له‌سه‌ر هارد دیسكی‌ ژماره‌ (2) له‌ماوه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌وپه‌ڕی له‌ 72 سه‌عات له‌دوای‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تێپه‌ڕنه‌كات، بینێرێته‌وه‌ بۆ نوسینگه‌كانی‌ له‌ پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و هارده‌ هه‌مو ئه‌نجامه‌كان و وێنه‌و كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدانی‌ پارێزگاكه‌ی‌ له‌سه‌ربێت.

سێیه‌م: پێویسته‌ نوسینگه‌ی‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك سه‌رجه‌م رونكاری و وێنه‌ی‌ كاغه‌زی ده‌نگدانه‌كان كه‌ باسكران له‌ بڕگه‌ی‌ دووه‌م، بیانخاته‌ سه‌ر هارد دیسكێك كه‌ رێگه‌پێدراوی‌ هاوپه‌یمانی‌ یان حیزب له‌گه‌ڵ خۆی‌ ده‌یهێنێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ رێنمایی نوسینگه‌ی‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك.

ئارام شێخ محه‌مه‌د ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و بڕیاره‌ به‌رێكه‌وتن له‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وت به‌ 21/4/2018 له‌ كۆمسیۆن ده‌ركراوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا كۆمسیۆن گه‌یشتوه‌ته‌ قۆناغی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ كۆتاكان، كه‌چی رونكاری‌ و وێنه‌ی‌ كاغه‌زه‌كانی‌ ده‌نگدان نه‌گه‌شتوه‌ته‌ ده‌ست قه‌واره‌ سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی رون و راشكاوه‌ و پرۆسه‌یه‌كی به‌ مه‌به‌سته‌، چونكه‌ ماوه‌ یاساییه‌كان كۆتاییان دێت و قه‌واره‌كان زانیاری‌ پێویستیان به‌ ده‌ست نه‌گه‌شتوه‌ بۆ به‌هێزكردنی تانه‌ یاساییه‌كانیان له‌به‌رده‌م هه‌ر لایه‌نێكی‌ یاسایی، به‌م پێیه‌ش ئه‌نجامه‌ راگه‌نراوه‌كان له‌روی‌ یاسایی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌بنه‌ ئه‌مری واقیع.

ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌درێژه‌ی‌ به‌یاننامه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، له‌ماوه‌كانی پێشتردا داوای له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ له‌باره‌ی‌ گومانه‌كانه‌وه‌ دڵنیایی بده‌ن ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر به‌پێی بنه‌ماو پێودانگه‌ پیشه‌ییه‌كان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ پێشكه‌شكراون له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رله‌نوێ جیاكردنه‌وه‌ی‌ جوزئی شه‌فافانه‌ی‌ ئه‌و وێستگانه‌ به‌ ده‌ست ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌، كه‌ بونه‌ته‌ جێگه‌ی‌ تۆمه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و به‌ ده‌ستكاریكردنی‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران تۆمه‌تبارده‌كرێن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌ پێناو سه‌قامگیری‌ دۆخی ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌لكێشنه‌كردنی وڵات به‌ره‌و قه‌یرانێكی نوێ و ره‌واندنه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانی هاوڵاتیان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ گوێ به‌ هۆشدارییه‌كانمان نه‌درا.



ئاسایشی راپەڕین: چوارکەس بەحەپی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
خەسرەو گۆران:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەدڵی پارتین،و ئێمە ئەو بڕیارانەمان دەویست
وەزیری دارایی پێشوی هەرێم کۆچی دوایی کرد
بەرپرسێکی سەبازی پارتی داوای شۆڕشی چەکداری دەکات لەهەولێر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ لەخانەقین خۆپیشاندان و مانگرتن بەڕێوەدەچێت
وەزارەتی پەروەردە: لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە وانە بە خوێندکاران دەوترێتەوە
لەئەمڕۆوە تۆمارکردنی ناو بۆ میدیاکان و چاودێرانی هەڵبژاردن دەستپیدەکات
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
جەمال حاجی مەحمود:ناکرێ پارتی و یەکێتی بەناوی یەکڕیزیەوە هەموو جارێک دەستبخەنە بینەقاقات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە