ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی مەکگۆرک و کۆسرەت رەسوڵ بڵاو کرایەوە
PM:05:28---22-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 6502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
‎دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/٥/٢٠١٨ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە برێت مەكگۆرگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش و وەفدی یاوەری.

‎لە دیدارەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێڕاق و قۆناغی داهاتووی عێراق.

‎هەر لەو دیدارەدا بە وردی گفتوگۆ كرا لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق و ڕۆڵی كورد و زامنكردنی مافە دەستووری و نەتەوەییەكانی كورد تێیدا، لەمڕووەوە كۆسرەت ڕەسول وتی"پێویستە لە حكومەتی داهاتووی عێراق مافەكانی كورد زامن بێ و دەستوور وەك خۆی جێبەجێ بكرێ".

‎هاوكات جەخت لەوە كرایەوە كە عێراق وڵاتێكی فرە ئایین و فرە نەتەوەو فرە مەزهەبەو دەبێ ئەم فرەییە لە حكومەتی داهاتووی عێراق ڕەنگ بداتەوە، كە ئەمەش لەگەڵ حكومەتی زۆرینە یەك ناگرێتەوە، وەك چۆن لە دەستووردا مافی هەمووان پارێزراوە.

‎بەشێكی تری دیدارەكە تایبەت بوو بە دۆخی كوردستان و یەكدەنگی لایەنەكان لە بەرامبەر پرسەكاندا، پەیوەست بەم باسە هەریەك لەنوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكاو كۆسرەت ڕەسول بەگرنگیانزانی كورد وەك یەك تیمی خاوەن بەرنامەیەكی هاوبەش كاربكەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكان.



تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
ئەمڕۆ ڕێگای کەرکوک- هەولێر بەفەرمی دەکرێتەوە
سبەینێ ڕێگای نێوان کەرکوک – هەولێر دەکرێتەوە
بازیان:بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ کەس بریندار بوون
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە