زانكۆی هارڤا‌رد له‌ فه‌توایی زانایه‌كی سعودیه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌
PM:05:58---24-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 6187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
زانكۆى هارڤاردى ئه‌مه‌ريكى له‌ كۆنگره‌يه‌كى پزيشكيدا فه‌توا و بۆچوونى زانايه‌كى ئيسلامى سعووديه‌ تاوتوێ ده‌كات كه‌ (62 ساڵ) به‌ر له‌ ئێستا له‌ كتێبه‌كانى ئاماژه‌ى پێكردووه‌.


ئه‌و زانا سعووديه‌ ناوى شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌عدييه‌ و له‌ دانراوه‌كانيدا (62 ساڵ) به‌ر له‌ ئێستا باسى به‌خشينى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى كردووه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ كۆچى دوايى ده‌كات.


كتێبه‌كه‌ى شێخ سه‌عدى تايبه‌ته‌ به‌ بۆچوون و ره‌ئى شه‌رعى له‌ باره‌ى پرسه‌كانى رۆژه‌وه‌ و پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوايى بكات له‌ 1956 كتێبه‌كه‌ى چاپكردووه‌.


موساعدى كوڕى عه‌بدوڵڵا سه‌عدى، نه‌وه‌ى شێخ سه‌عدى به‌ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سعوودى راگه‌ياندووه‌، نووسراو شه‌رعييه‌كانى باپيره‌ى وه‌رگێڕدراوون بۆ زمانه‌كانى ئينگليزى، رووسى، فه‌ره‌نسى، توركى و ئه‌ندۆنيزى.


بڕياره‌ يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ژماره‌يه‌ك له‌ دانراوه‌كانى شێخ سه‌عدى بڵاو بكرێنه‌وه‌، كه‌ خۆيان له‌ (96) كتێب ده‌بيننه‌وه‌ و (30) كتێبيان بۆ يه‌كه‌مجاره‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ و ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌كانيان زياتر له‌ (20) هه‌زار لاپه‌ڕه‌ ده‌بێت.




دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئەڵمانیاوە دەنێرێنەوە بۆ تورکیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا:سبەی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ دەگاتە تورکیا
ئەمریکا لەئەندامێتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کشایەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر لەسێدارەدانی محەمەد سەلاس هاتەدەنگ
ترەمپ:ڕیگە نادەین ئەوەی لەئەوروپا ڕودەدات لە ئەمریکا ڕوبدات
عەممار حەکیم هێرشدەکاتە سەر هاوپەیمانی
ئەڵمانیا دەبێتە دژە پەنابەر
ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق دەنێرێت
توركیا: ئه‌مه‌ریكا چه‌كه‌كانی له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌
سوپای توركیا: له‌ قه‌ندیل 35 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە