وردەكاری شەڕەكەی یۆنان بڵاودەكرێتەوە
PM:05:17---27-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 12939 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لەكەمپێكی وڵاتی یۆنان شەڕو پێكدادان لەنێوان كۆچبەرانی كوردو عەرەب روودەدات‌و لەئەنجامدا چوار كورد‌و دوو عەرەب كوژران‌و نزیكەی 100 كەسیش برینداربون.

رۆژی هەینی 25ی ئایاری 2018، لەكەمپی (مۆریا) لەدورگەی (میتیلینی) لە دوورگەی (لیسبوس) لەوڵاتی یۆنان، شەڕ لەنێو ژمارەیەكی زۆر لەدانیشتوانی كەمپەكە كە پێكهاتبوون لە عەرەب‌و كوردو ئەفغانی‌و پاكستانی‌و چەند پێكهاتەیەكی دیكە روویدا.

كۆی بریندارەكان لەنێوان 50 بۆ 100 كەسدا بووەو لەلایەن هەردوو لایەنی شەڕكەرەوە دەست لە ژن‌و منداڵیش نەپارێزراوەو ئەو هێزەشی لەوێ‌ بووە نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكات، بۆیە ناچار هێزێكی كۆماندی یۆنانی گەشتونەتە شوێنی رووداوەكەو دۆخەكەیان كۆنتڕۆڵ كردوە، كوردەكانی نێو كەمپەكە گواستراونەتەوە بۆ كەمپی "بیك باك"‌و لەعەرەبەكان جیاكراونەتەوە.

سۆران كادێر، سەرۆكی رێكخراوی ئەتایستانی بێسنوور، بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی وت "ئەوەی ئێمە بەدواداچوونمان بۆكردوە شەڕەكە لەسەرەتادا وا بڵاوكرایەوە كە ئەفغانی‌و پاكستانی دژی كورد بوون، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەفغانەكان هاوكاری كوردەكانیان كردوە".

بەپێی گێڕانەوەكانی سۆران، گوایە شەڕەكە لەسەر كابینە بووە، كە كابینەكەیان گواستۆتەوە بۆ روكاری (كیمینی)، بەهۆی زۆری خەڵك لەنێو كەمپەكاندا، كابینەكان زۆربەیان دوو قاتن، زۆرجار كوردو ئەفغانی، عەرەب‌و ئەفغانی یاخود كورد‌و عەرەب پێكەوە لەنێو كابینەكان نیشتەجێ‌ دەكرێن.

سۆران كادێر، دەڵێت "عەرەبەكان بەرۆژوو بوون‌و كوردەكان بەرۆژوو نەبوون، عەرەبەكان وتویانە ناكرێت ئێوە بەرۆژوو نەبن‌و لێرە بمێنن، كوردەكانیش وتویانە نەخێر نابێت عەرەبەكان لێرە بن، ئیتر كێشەكە لەوێوە سەرهەڵدەدات".

كوردەكان خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن‌و لەەسەرەتادا كەسێكیان لەعەرەبەكان لەنهۆمی دووەمی كابینەكەوە هەڵداوەتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە، پاشان عەرەبەكان هێرشیان كردۆتەوە سەر كوردەكان‌و لەو هێرشەدا گەنجێكی كورد كوژراوە.

سۆران وتی "كوردە زاراوە كرمانجەكان كەمبوون بۆیە پەنایان بردوە بۆ كوردە زاراوە سۆرانییەكانی نێو كەمپەكە، ئەوانیش كە بینیویانە گەنجێكی كورد كوژراوە بەهانایانەوە چوون‌و هێرشیان كردۆتەوە سەر عەرەبەكان".

لەو هێرشەشدا عەرەبێكی دیكە كوژراوە، ئیتر لەدوای ئەوەوە بەعەرەبی سوری‌و لوبنانی‌و عێراقی‌و فەڵەستینی كۆبونەتەوەو هێرشیان كردۆتەوە سەر كوردەكان، لەو هێرشەدا چەند كوردو عەرەبێكی تر كوژراون، ئەفغانیەكانیش هاوكاری كوردەكانیان كردوە لە گواستنەوەی بریندارەكانیاندا، بەهۆیەشەوە عەرەبەكان هێرشیان كردۆتە سەر ئەفغانییەكان كە گوایە هاوكاری كوردەكانیان كردوەو ئەفغانیەكانیش وەڵامی عەرەبەكانیان داوەتەوەو شەڕەكە فراوانتر بووە، دیارە كوردەكان‌و ئەفغانیەكان یەكیانگرتوەو لەدژی عەرەبەكان شەڕیان كردوە، ئەوەش بەپێی گێڕانەوەكانی سۆران.

هاوكات پریشكی ئەو شەڕەی یۆنان هەر بەزوویی بۆ ناو هەرێمی كوردستان گواسترایەوەو لەزیندانی چاكسازی زركا لەپارێزگای دهۆك شەڕ لەنێوان بەندكراوە كوردو عەرەبەكان روویداو بەهۆیەوە 7 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.





پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە