وەفدێكی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد دەكەن
PM:05:32---27-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 4471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی ئارامگەی عادل موراد، سەركردەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد و تاجە گوڵینەیان دانا.

وەفدە باڵاكەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ژمارەیەك سەركردەی دیكەیانە كە ئەمڕۆ سەردانەكەیان ئەنجامداوە.

ئەو سەردانەش لە كاتێكدایە لە كاتی هێنانەوەی تەرمی عادل موراد لە ئەڵمانیاوە بۆ شاری سلێمانی، بەرپرسانی گۆڕان بەشداری هێناوە و بەخاكسپاردن و پرسەكەیان نەكرد.

عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رۆژی 18ی ئایاری 2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.



تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
ئەمڕۆ ڕێگای کەرکوک- هەولێر بەفەرمی دەکرێتەوە
سبەینێ ڕێگای نێوان کەرکوک – هەولێر دەکرێتەوە
بازیان:بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە سێ کەس بریندار بوون
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە