ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
PM:01:14---02-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 3294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەر لەیاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ ئاماژەی جێهیشتنی یانەکەی بۆ هەندێ لەیاریزانەکانی هاوڕێی ئاشکرا کردوە.

رۆژنامه‌ی ماركا ڕایگەیاند ، رۆناڵدۆ به‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی تیپه‌كه‌ی گوتووه‌، هاوینی ئه‌مساڵ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت.

رۆژنامه‌كه‌ دەڵێ، یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌یانزانی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌، دوایاریی رۆناڵدۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردبوو له‌ دوای بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ ئاماژه‌ی رۆیشتن به‌ روونی بخاته‌ڕوو.

هەروەها باس لەوەدەکات کە ریال مه‌درید نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداریی رۆناڵدۆ ببێت و بۆ ئه‌مه‌ش پشت به‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌به‌ستێت، كه‌ یه‌ك ملیار یۆرۆیه‌ و رێگره‌ له‌ رۆیشتنی ده‌گرن و له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌شی ناده‌نه‌وه‌، كه‌ داوای باشتركردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.




ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە: نامانەوێ دەستبەرداری مێسی ببین
ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت
بەڕێوەبەری یانەی ڕۆما:دەبێت ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بۆ یاریەکان دابنرێت
مۆلەر:ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەی ئیمە نەبوو،بەڵکو ناڤاس ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد
ڕۆناڵدۆ:یاری ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ قورس دەبێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە