پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
PM:01:47---07-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید چەند مەرجێکی بۆ یانەکەی دانەوە لەبەرامبەر مانەوەی و تازە کردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەیی دەرنەبڕیوە بۆ جێبەجێ کردنی مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ.

تۆڕی سکای سپۆرتسی وەرزشی بڵاویکردەوە کە كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ مانه‌وه‌ی و تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێستای، كه‌ له‌ حوزه‌یرانی ٢٠٢١ ته‌واو ده‌بێت، چه‌ند مه‌رجێكی مه‌حاڵی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م كارگێڕی ریال مه‌درید .

هەروەها دەڵێداواكاری سه‌ره‌كی ڕۆناڵدۆ ئه‌وه‌یه‌، كارگێڕی ریال مه‌درید، ئه‌و بڕه‌ باجه‌ بدات كه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ پێدانی باج و شاردنه‌وه‌ی بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆتێوەگلاوە.

هاوکات ئەو ئەستێرەیە ڕازی نابیت بەوەی موچەی ساڵانەی لەوە کەمتر بێت كه‌ نه‌یمار له‌ پاریس سانجێرمان و مێسی له‌ بارشەلۆنە وه‌ری ده‌گرن.

هەروەها ڕۆناڵدۆ داوای کرد مووچه‌كه‌ی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بێت، یان كه‌مێك كه‌متر بێت، فلۆره‌نتینۆ پێرێز ساڵێك پێش ئێستا، به‌ڵێنی به‌ كریستیانۆ دابوو، ئه‌و داواكاریانه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكات، بەڵام ئێستا پێناچێت، به‌ڵێنه‌كانی به‌جێبگه‌ێنێت.

پێرێز ته‌نیا ٣٣ ملیۆن یۆرۆی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م دۆن، ئه‌ویش به‌ مه‌رجی به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراو، وه‌ك پێشه‌وایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتی زیاتر و رۆڵ هه‌بوون، له‌ تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك گۆڵ.




ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە