عیزەت سابیر:محەمەد سابیر کاندیدی یەکێتیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
PM:12:47---09-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 4369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دکتۆر عیزەت سابیر ڕایگەیاند یەکێتی محەمەد سابیری برای وەک کاندیدی ڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاریکردوە.

د. عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاریی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه‌ کاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێز د. محه‌مه‌د سابیر ئیسماعیلی برایەتی.

هەروەها نوسیویەتی به‌ هیوای پشتیوانی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م كادیران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ .

د.محه‌ممه‌د سابیر ، له‌ ساڵی ١٩٤٧ له‌دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌بواری فیزیای ئه‌تۆمی.




ئاسایشی راپەڕین: چوارکەس بەحەپی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
خەسرەو گۆران:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەدڵی پارتین،و ئێمە ئەو بڕیارانەمان دەویست
وەزیری دارایی پێشوی هەرێم کۆچی دوایی کرد
بەرپرسێکی سەبازی پارتی داوای شۆڕشی چەکداری دەکات لەهەولێر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ لەخانەقین خۆپیشاندان و مانگرتن بەڕێوەدەچێت
وەزارەتی پەروەردە: لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە وانە بە خوێندکاران دەوترێتەوە
لەئەمڕۆوە تۆمارکردنی ناو بۆ میدیاکان و چاودێرانی هەڵبژاردن دەستپیدەکات
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
جەمال حاجی مەحمود:ناکرێ پارتی و یەکێتی بەناوی یەکڕیزیەوە هەموو جارێک دەستبخەنە بینەقاقات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە