نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەداتە جەعفەر ئیمینكی
PM:05:40---10-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 12250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
دوای زیاتر لە شەش مانگ لەناردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی لەخانەنشینی‌و مووچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان، هەتا ئێستا پڕۆژەكە لەپەرلەمانەوە نەنێردراوەتەوە بۆ حكومەت‌و نێچیرڤان بارزانیش نیگەرانی خۆی بە جەعفەر ئیمینكی راگەیاندوە.

ڕۆژنامەی (ژیان) لەسەرچاوەیەكی ناو پەرلەمانی كوردستانەوە، زانیویەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی لە دواخستنی پڕۆژە یاساكە لەرێگەی تەلەفۆنەوە بە جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان گەیاندووە.

سەرچاوەكەی (ژیان) ئاماژەی بەوە كرد كە "نێچیرڤان بارزانی بە جەعفەر ئیمینكی وتووە پڕۆژەكە كراوەتە موزایەدەی سیاسی‌و ئەگەر بەو شێوەیە بێت هەر دەستكاری مەكەن باشترە".

بەپێی زانیارییەكانی (ژیان) نیگەرانییەكانی نێچیرڤان بارزانی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە لەرێگەی دەستكاریكردنی هەندێك لەبڕگەكانی پڕۆژە یاساكە لەبەرژەوەندی ئەندامانی پەرلەمان‌و پلە باڵاكان لەبری ئەوەی پارە بۆ حكومەت بگەڕێنرێتەوە باری حكومەت قورستر كراوە.

سەرچاوەكەی (ژیان) بەمەرجی ناونەهێنانی وتی "نێچیرڤان بارزانی بە ئیمینكی وتووە "لەرێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ئۆپۆزسیۆن تەڵەی بۆ حكومەت ناوەتەوەو دەیانەوێت حكومەت بخەنە ژێر باری كارێكەوە كە لەتوانای دارایی خۆی بەدەرە‌و ئەوەی پەرلەمان دەیكات ماڵوێرانی بۆ ئێمە دروست دەكات".

پڕۆژە یاسای چاكسازی لەخانەنشینی‌و مووچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەكان لە3ی كانوونی دووەمی 2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەرێگەی ئەنجوومەنی شورا ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی كرد، لە 10ی هەمان مانگ پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كردو ئاڕاستەی لیژنەكانی كاروباری یاسایی، كاروباری پەرلەمان، دەستپاكی، دارایی‌و كاروباری ئابووری‌و وەبەرهێنان‌و كاروباری پێشمەرگە‌و شەهیدان‌و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی كرد.

پڕۆژە یاساكە مشتومڕی زۆری لەسەر دروست بوو بەجۆرێك لەنێوان پەرلەمان‌و حكومەت‌و پەرلەمانتاران، لەناو خەڵكیش دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆی هێنا.

هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان رێككەوتوون لەم رۆژانەدا پرۆژەكە پەسەندبكەن، بەڵام پێدەچێت بەهۆی نیگەرانیەكانی نێچیرڤان بارزاییەوە پەسەندكردنی دوابكەوێت.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی كە هەندێك لەپەرلەمانتاری ناو فراكسیۆنەكە دژی ئەو پڕۆژە چاكسازییەی حكومەت وەستاونەتەوەو موزایەدەی پێوە دەكەن.

فرسەت سۆفی، بە (ژیان)ی وت "خەڵكێكی زۆر كە باسیان لەچاكسازی دەكرد دەركەوت راستیان نەكردووەو هەر بە قسە لەگەڵ چاكسازیدان، ئەگینا ئەوەتا چاكسازی لەناو دەستی خۆماندایە بۆ چاكسازی ناكەن‌و ئێستا دەركەوت كە كێ‌ لەگەڵ چاكسازی‌و كێ‌ دژیەتی".

وتیشی "لەهەمواركردنەوەی پڕۆژەكەدا لەجیاتی ئەوەی پارە بۆ حكومەت بگەڕێنرێتەوە بارگرانی بۆ حكومەت دروستكراوەو ئەو كارە بۆیە دەكرێت بۆ ئەوەی حكومەت پەشیمان بێتەوە لەپڕۆژەكەی، هەست بەوە دەكرێت موزایەدەی سیاسی بەم پڕۆژەیەوە دەكرێت‌و بەئاراستەی ئەوە دەستكاری كراوە كە حكومەت لەبری ئەوەی پارەیەكی بۆ بگەڕێنرێتەوە قەرزار دەبێتەوە".

فرسەت سۆفی، بەپێویستی دەزانێت لەكۆبوونەوەی لیژنەكاندا وەزیری پەیوەندیدار ئامادەبوونی هەبێت‌و وتی "لەهەموو دونیا وایە كە ئەگەر دینارێك لەسەر حكومەت زیاد بكەیت دەبێت رەزامەندی حكومەتی بۆ وەربگرێت‌و پەرلەمان ناتوانێت بەبێ‌ حكومەت پارە زیاد بكات لەسەر حكومەت".

وتیشی "حكومەت وتی ئەوە پڕۆژەكە چاكی بكەن و دەستكاری بكەن بەڵام بارمان قورس مەكەن".





ئاسایشی راپەڕین: چوارکەس بەحەپی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
خەسرەو گۆران:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەدڵی پارتین،و ئێمە ئەو بڕیارانەمان دەویست
وەزیری دارایی پێشوی هەرێم کۆچی دوایی کرد
بەرپرسێکی سەبازی پارتی داوای شۆڕشی چەکداری دەکات لەهەولێر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ئەمڕۆ لەخانەقین خۆپیشاندان و مانگرتن بەڕێوەدەچێت
وەزارەتی پەروەردە: لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە وانە بە خوێندکاران دەوترێتەوە
لەئەمڕۆوە تۆمارکردنی ناو بۆ میدیاکان و چاودێرانی هەڵبژاردن دەستپیدەکات
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
جەمال حاجی مەحمود:ناکرێ پارتی و یەکێتی بەناوی یەکڕیزیەوە هەموو جارێک دەستبخەنە بینەقاقات
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە