زوبیعی:سوتاندنی کۆگاکان بەرنامە بۆداڕێژراو بووە
AM:10:39---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دکتۆر تەلاڵ زوبێعی سەرۆکی دەستەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند سوتاندنی کۆگاکانی کۆمسیۆن کاری گەندەڵکاران و ساختەکارانە ،و وتی ئەمە كارێكی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوبووە کە ئەوانەی ساختەکاریان کردوە لەدوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانەوە هیچ ڕێگەیەکیان بۆ نەماوەتە ئەوە نەبێ کۆگاکان بسوتێنن.

سەرۆی دەستەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌م ئاگربه‌ردانه‌ كۆگایانه‌ی كۆمسیۆن كاری ساخته‌كاران و گه‌نده‌ڵكاران بوو، ئه‌مه‌ كۆتا هێڵی جیاكراوه‌بوو له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی گومانیان هه‌بوو ئه‌وانه‌ی گومانیان نه‌بوو له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

هەروەها دەڵێ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ ساخته‌كاران ئه‌م كاره‌یان كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بڕیاری ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، ئیتر لاپه‌ره‌كانیان هه‌ڵده‌درایه‌و و ئاشكرا ده‌بوون له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.

وتویەتی بۆیە ئەوان رۆیشتن ئه‌و كۆگایانه‌یان سوتاند، له‌كاتێكدا بۆ زانیاریتان ئه‌و كۆگایانه‌ داخرابوون به‌ڵام ساخته‌كاران و خراپه‌كاران توانیان ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجامبده‌ن و ئاگر به‌ربده‌نه‌ ئه‌و كۆگایانه‌، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ تاوانێك بوو به‌رامبه‌ر مافی گه‌ل.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بوە دەڵێ نه‌خێر ئه‌م كاره‌ رێكخراو و به‌هه‌ماهه‌نگی بوو، سودمه‌نده‌كان له‌م كاره‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه‌ كاری جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان پێ ناخۆش بوو، ئێمه‌ ده‌زانین ساخته‌كاری له‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژرا ئه‌نجامدرا، كاتێك دكتۆر كاكه‌یی كاره‌كانی كۆمسیۆنی ئاشكراكرد، روونكردنه‌وه‌یدا، به‌به‌ڵگه‌وه‌ هه‌موو ساخته‌كارییه‌كانی سندوقه‌كان و ده‌نگدانی تایبه‌تی ئاشكرا كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌یان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه‌ هاتن سندوقه‌كانیان سوتاند.




بەغداد: پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لەئانوساتدایە
سائیرون ،نەسر، حیکمە و نەوەی نوێ گەورەترین هاوپەیمانی پیکدەهێنن
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش:هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەهۆی بەکارهێنانی وتەی نەشیاوەوە لەکارەکەی دورخرایەوە
مالیکی و نوجیفی هاوپەیمانێتیەکیان پیکهێنا
کەربەلا:کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی تەقیەوە
"ئێران فەلاح فەیازی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز کردوە وپارتی و یەکیتیش ڕازین"
سوننەکان کاندیدی سەۆکی پەرلەمانیان یەکلایی کردەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق هۆسداری دەداتە کۆمپانیای نەوتی باکور لەبەکارهێنانی زمانی کوردی
تورکیا پڕکردنی بەنداوی ئەلیسۆی دواخست
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە