خەرجی کۆبونەوەی نێوان ترەمپ و سەرۆکی کۆریا ٢٠ ملیۆن دۆلارە
AM:10:49---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆکی سەنگاپور ڕایگەیاند کۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور لە وڵاتەکەی خەرجی ٢٠ ملیۆن دۆلارە،و وتی ئامادەین ئەو بڕە پارەیە لەپیناو ئاشتی ناوچەکە خەرج بکەن.

سبەی ١٢/٦/٢٠١٨ کۆبونەوەی لوتکە لەنێوان هەردوو سەرۆک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بەڕێوەدەچێت کە بەگرنگترین کۆبونەوەی لوتکە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.

شایەنی باسە بۆ کۆبونەوەکەی سبەینێ ژمارەیەکی زۆر لە راگەیاندنکار و رۆژنامەنوسان و شرۆڤەکارانی سیاسی ئامادە دەبن کە وەک باس دەکرێت زیاتر دەبێت لە سێ هەزار کەس کە ئامادە دەبن.

لی هسیان لوونگ سەرۆکی سەنگاپور ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە زۆر بە گرنگ دەزانین، لەم باوەڕەداین كە ئەم كۆبوونەوەیە دەرگای دەستەبەركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەكاتەوە، و هەڵبژاردنی ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو لووتكەیە، نیشانەی رێزگرتنی سینگاپوورە لە نێوەندی نێودەوڵەتی، ئێمە ئەم داوایەمان پێشكەش نەكردبوو، بەڵام ئەوان پرسیاریان لە ئێمە كرد، ئێمەش قبوڵمان كرد.




دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئەڵمانیاوە دەنێرێنەوە بۆ تورکیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا:سبەی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ دەگاتە تورکیا
ئەمریکا لەئەندامێتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کشایەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر لەسێدارەدانی محەمەد سەلاس هاتەدەنگ
ترەمپ:ڕیگە نادەین ئەوەی لەئەوروپا ڕودەدات لە ئەمریکا ڕوبدات
عەممار حەکیم هێرشدەکاتە سەر هاوپەیمانی
ئەڵمانیا دەبێتە دژە پەنابەر
ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق دەنێرێت
توركیا: ئه‌مه‌ریكا چه‌كه‌كانی له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌
سوپای توركیا: له‌ قه‌ندیل 35 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە