دیندار زێباری: زیندانی نهێنیمان نییە
PM:12:55---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٨ مانگی ڕابردوودا هەرێم ٨٥٣ تۆمەتباری داعشی ڕادەستی بەغدا کردووەتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ١١/٦/٢٠١٨ دیندار زێباری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی بەشێک لە ڕاپۆرتە نیودەوڵەتیەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دایەوە و ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم هەنگاوی جددی هاویشتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و باشتر کردنی دۆخی سەرجەم چین و توێژەکان.

وتی بۆ نموونە دۆخی ژنان لە ماوەی ڕابردوودا بەرەوپێش چووە و ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە دامودەزگاکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

هەروەها لەبارەی داعشەوە ڕایگەیاند لە ١ی ٧ی ٢٠١٧وە تا ٣١ی ٣ی ٢٠١٨ ، ٢ هەزار و ٧٠٤ بەندکراوی داعش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا بوون، و لەو ٨ مانگەدا حکومەتی هەرێم ٨٥٣ تۆمەتباری داعش کە خەڵکی هەرێم نەبوون ڕادەستی دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق کردووەتەوە.

سەبارەت بەپرسی هەڵبژاردنەکان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو نەبووە لە هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان و پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەنەچووە.




چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
بەرهەم ساڵح:دژی ئەو هێرشانەین لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکرێتە سەر ئێران
پۆلیسی سلێمانی: چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کراون کە فەرمانی پێشتریان هەبووە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە