دادوەرە گەندەڵەکان هەڕەشە دەکەن و بەرەو کوێ دەڕۆن؟
PM:04:53---11-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1921 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین: پارێزەر/ سۆران محەمەد غەریب
دوابەدوای ئەوەی لە ٢٣ / ١ / ٢٠١٨ هۆشداریەکم لە ڕێگای دادنوسی سلێمانیەوە ئاراستەی سەرۆکی داداگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و جێگری هەمان دادگا کردبوو بەوەی دەست لەکاربکشێننەوە لەسەر ئەو پێشێلکاری و نایاسایی و گەندەڵیانەی کە کردویانە ، بەڵام لەبەر ئەوەی دادنوسی ناوبراو ترسی تۆڵە کردنەوەی دەکرد لە لایەن دادوەرە گەندەڵەکانەوە لەو کاتەی هەواڵەی هۆشداریەکە بکات ناچار هۆشداریەکە لە ڕێگای پێراگەندەرەوە بەو دادوەرانە نەگەیشت و دواجار پەنام بردە بەر بڵاوکردنەوەی لەم سایتە لە بەرواری ٣٠ / ٤ / ٢٠١٨ تا شێوازبەندی خۆی وەربگرێت . خۆم دەمزانی ئەوانە نەک هەر مل نادەن بەوەی دەستلەکار بکێشنەوە ، چونکە شوێنێک بە گەندەڵی بە دەست هاتبێت بە یاسایی وازی لێناهێنرێت ، بەڵکو ڕێگای جۆراو جۆر دەگرنەبەر تا بەرامبەرەکانیان بێدەنگ و بێ هەڵوێست بکەن هەر بۆیە ئەم کارە بێ ئاکامەیان گرتە بەر و ببینن : هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشداریەکە لەم سایتەدا بەخێرایی کەوتنە خۆیان و پەنایان بردە کاری زۆر نامرۆڤایانە و نا ئاکارانە لەوانە گرتنەبەری ڕێ و شوێنی هەڕەشە کردن لەو دادنوسەی کە واژووی لەسەر هۆشداریەکە کردوە وێڕای ئەوەی کە دادنوسی ناوبراو ئامادە نەبووە فەرمان بکات بەسەر ڕاگەیاندەر لە دادنوس تا هۆشداریەکە ڕادەستی سەرۆکی دادگا و جێگرەکەی بکرێت ، بەڵام ئەم دادوەرانە ئینجا نازانم ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای فەرمانگە کارگێڕیەکەی دادنوسی ناوبراوەوە هەڵستاون بە هەڕەشە لێکردنی بە سزادانی بە لابردن یان داوای قەرەبووکردن لێی وەکو ئەوەی دادنوسی ناوبراو کارێکی نایاسایی کردبێت یان گەندەڵیەکی کردبێت ...! زانینی ئەم کێشەیە لە زمانی دادنوسی ناوبراوەوە بووکە پەیوەندی پێوە کردم لە نیگەرانی ئەو هەڕەشانەی کە لێی کرابون ... ئافەرین دادوەر ...!! تەنها لەبەر ئەوەی هۆشداریت ئاراستەکرابێت هەڵسیت بە هەڕەشەکردن بە نان بڕینی دادنوسێک لەبەر هیچ نا ، تەنها لەبەر ئەوەی واژوەکەی لەسەر هۆشداریەکە دانراوە ... باشە بۆ ئەم هەڕەشانەتان لە خودی خۆم نەکرد ...؟ یان هەموو ڕێگایەکی نایاسایی و گەندەڵیتانم ئاشکرا کردوە لە بوێریتان نیە شێوازی تر بگرنەبەر ... بۆ زانیاری خوێنەری بەڕێز ئەم دادوەرانە لە ڕێگای پیشەییەوە لە سەندیکای پارێزەرانەوە هەندێ کاری نابەجێیان کردوە ئەگەر هاتوو چارەسەر نەکرا ئەوا بێ سێ و دوو هەر هەموو ئەوانەی تێوەگلاون لەو کارە نایاسایی کردنە ، ئەوا هەر هەموی ئاشکرا دەکەم و کەسیش پارێزراو نابێت ... لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە دادوەرە گەندەڵەکان هەتا بەردەوام بن و بە گیانی تۆڵەوە ژێربەژێر ویستی ئەوەیان هەبێت بێدەنگ ببین ...؟ دەبێت چاوەڕێی وەڵامی توندتر و بەڵگە و نهێنی بڵاو کردنەوە و ئاشکراکردنی گەندەڵیەکانیان بکەن ...



دادوەرە گەندەڵەکان هەڕەشە دەکەن و بەرەو کوێ دەڕۆن؟
هۆشداریەک بۆ دادوەرە گەندەڵەکان پارێزەر
پارتەکەی پارتان لە گەمژەییەوە بەرەو تیرۆری هزر
گەمژەکان لەسەر میراتی ئەژین
دادوەرە گەندەڵەکان دەبێت دادگایی بکرێن نەک ئێمە ..؟
رۆژی شەهیدانی یەکێتی و چەند قسەیەک!
لە ساڵیادی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دادگاکانی هەرێم
لە دوای سزادانی دادوەران(سەردار و تەها).. کام دادوەر سزا دەدرێت ..؟
‎کابینەکەی دکتۆر میران
لاهور و ئەوانیدیكە:
دوو دیمەنی ساتی ناشتنی نەوشیروان مستەفا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە