بکوژی پێشمەرگەکەی هەولێر دەستگیر کرا
AM:10:36---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە بکوژی پێشمەرگە کوژراوەکەی دوێنێ شەوی کەسنەزان دەستگیر کراوە ،و بکوژەکە خۆی لەلای پۆلیس خۆی ڕادەست کردوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە هاتوە دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شارەدێی كه‌سنه‌زان له‌ سنوری دەشتی هەولێر رووداوێکی کوشتن روویدا کە تیادا عوسمان عه‌بدوڵا، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە کوژرا.

دەڵێ دوای گەڕان و پشکنینی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دواجار تۆمەتبار خۆی رادەستی ئەم هێزانە کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بە پێی مادەی ٤٠٦لە یاسای سزادانی عیراقی.

ئاماژە بەوەشدەکات کە بکەری سەرکی تاوانەکە کە ناوی (ه.م.ب.) خۆی هاتۆتە لای پۆلیس و خۆی ڕادەستکردوە.




پەرلەمانتاری هەدەپە:تاگۆشەگیری سەر ئۆجەلان بەردەوامبێت هیچ شتێک لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەوێتە سەر سکە
ماوەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ وپەیمانگاکان درێژکردەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە