ڕۆحانی:مانەوەی ئێران لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی مەحاڵە ئەگەر سودی لێنەبینێ
AM:11:18---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند مانەوەی ئێران لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە لەگەڵ هێزەكانی جیهاندا شتێكی مەحاڵە ئەگەر سوودی لێنەبینێت،و دەڵی دەبێت کرداری بەرجەستە هەبێ بۆ ڕزگار کردنی ڕێککەوتنەکە.

حەسەن ڕۆحانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجامداو و لەپەیوەندیەکەدا بەماکرۆنی ڕاگەیاندوە کە ئێران ڕازییە بە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا و بە تایبەتی هەوڵەكانی فەڕەنسا بۆ ڕزگاركردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە ،بەڵام ئەم جۆرە لێدوانانە پێویستە كردار و ڕێوشوێنی بەرجەستەی لەگەڵدا بێت.

هەروەها وتویەتی ئەگەر ئێران نەتوانێت سوود لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە ببینێت ئەوا مەحاڵ دەبێت ئێران لە ڕووی كردارییەوە لە ڕێكەوتنەكەدا بمێنێتەوە.

شایەنی باسە نوسینگەی ئیمانوئێڵ ماکرۆن لەسەر پەیوەندیەکە ڕایگەیاندوە ئیما نوئێڵ ماکرۆن بە ڕۆحانی راگەیاندووە هێشتا وڵاتەكەی پابەندە بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە و پێویستە لەسەر تاران بەتەواوەتی پابەندی بەڵێنەكانی بێت،و سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە سووربوونی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و ڕوسیا و چین داوە لە بەردەوامبوون و جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی ڤییەنا.

هەروەها دەڵێ سەرۆك بە سەرۆكی ئێرانی ڕاگەیاندووە كە پێشڕەوی هەیە لەو كارانەی كە دەیكەین لەلای خۆمانەوە، هەروەها هیوای خۆشی دەربڕی بەوەی ئێران پابەند دەبێت بە بەرپرسیارێتییەكانیەوە بەبێ هیچ كەم و كورتییەك.




ئەردۆغان: دەبێ لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا یەپەگە مەنبج چۆڵ بکات
نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت
مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
پەنابەران پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا تێکدەدەن
هەرێمی باڤاریا سزای مێرکڵی دا
تره‌مپ داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس دەکات
زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوژرانی خاشقچی ئاشكرا ده‌كرێن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە