پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
AM:11:52---13-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سیپ پلاتەری سەرۆکی پێشوی فیفا هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆکی ئێستای فیفا و دەڵێ ئەو تەنیا دەیەوێت وڵاتە دەوڵەمەندەکان ڕازی بکات بەبێ ئەوەی گوێ بەوە بدات وڵاتە هەژارەکان هەوادارێکی زۆری تۆپی پێی تێدایە.

پلاتەر لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئاسۆشەیتەد پرێس ڕایگەیاند لە ئاهەنگی دەستپێکی مندیالی رووسیادا ئامادە دەبێت،و وتی ئەو وەکو میوانی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالی ٢٠١٨ دەکات.

پلاتەر کە ماوەی ١٧ ساڵ سەرۆکی ڕێکخراوی فیفا بوو لەبارەی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی ئێستای فیفا کە راستەوخۆ دوای بلاتەر بووە سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێ ئەو سەرۆکێکی دادپەروەرنییە، هەمیشە وڵاتانی دەوڵەمەند لای ئەو لە پێشترن لە وڵاتانی هەژار، بێ ئەوەی گوێ بە زۆری هەوادارانی تۆپی پێ بگرێت لە وڵاتە هەژارەکاندا.

وتیشی سەرۆکی ئێستای فیفا لە بارەی زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان لە ٣٢ هەڵبژاردەوە بۆ ٤٨ هەڵبژاردە راستناکات و تەنیا بۆئەوەیە سۆزی چەند وڵاتێک بۆ خۆی رابکێشێت.




ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە: نامانەوێ دەستبەرداری مێسی ببین
ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت
بەڕێوەبەری یانەی ڕۆما:دەبێت ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بۆ یاریەکان دابنرێت
مۆلەر:ناوبژیوان هۆکاری شکستەکەی ئیمە نەبوو،بەڵکو ناڤاس ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد
ڕۆناڵدۆ:یاری ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ قورس دەبێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە