ژنێکی گەشتیاری عەرەب و گەنجێکی کورد دەخنکێن
PM:12:44---17-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەگوندی بەرسیرینی قەزای سۆران ژنە گەشتیارێکی عەرەب و گەنجیکی گوندەکە کە هەوڵی ڕزگار کردنی ژنەکەی داوە لەئاوەکەدا ئەمڕۆ دەخنکێن.

بەیار باڵەکی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ ڕوداو ڕایگەیاند ژنێکی خێزانێكی عەرەب ، کە بۆ گەشتکردن روویان لە گوندی بەرسیرین کردووە ، کەوتووەتە نێو رووبارەکەوە و خنکاوە ، هاونیشتمانییەکی کوردیش کە هەوڵیداوە ژنەکە رزگار بکات یان تەرمەکەی دەربهێنێت ئەویش خنکاوە.

هەروەها وتی تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە تەرمی ئەو ژنە لە نێو رووباری بەرسیرین بدۆزنەوە ، بەڵام تەرمی ئەو هاونیشتمانییە نەدۆزراوەتەوە و خەڵکی ناوچەکەش لەهەوڵدان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە تەرمەکەی.

ژنەکە ناوی زەهرا هاشمە و لەدایکبووی ١٩٨٢ە گەنجە کوردەکەش کە خەڵکی بەرسیرینە و چووە ژنە عەرەبەکە رزگار بکات و ئەویش خنکاوە ناوی جەبار سەعیدە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ە.




پۆلیسی ڕاپەڕین:هاوڵاتیەک بەبرینداری دۆزرایەوە و گیانی لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
هەپەگە:١٤ سەربازی تورکیا کوژراون
وەزیری پەروەردە:مانگی داهاتوو دووەم وەزارەت پەروەردە دەبێت لەخشتەی موچەدا
سەفین دزەیی:پەکەکە بەزۆر خۆیی لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستاندا سەپاندوە
ئەحمەد عەسکەری:لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ٤٨ بەرپرسی کورد کەرکوکیان جێهێشتوە
تەرمی هاوڵاتیە ڕفێنراوەکەی قەراج دۆزرایەوە
ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت
سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران
دزەیی: بۆ وەدەرنانی پەکەکە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە