خەسرەو گۆران:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەدڵی پارتین،و ئێمە ئەو بڕیارانەمان دەویست
PM:12:40---21-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 2581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ به‌ دڵی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانن و ئەوانیش ئەو بڕیارانەیان دەویست.

لەلێدوانیدا بۆ میدیاکانی حیزبەکەی خەسرەو گۆران سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ده‌رچوون، به‌ دڵی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌ و پارتی‌ هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌ویست كه‌ بڕیاری‌ له‌ باره‌وه‌ دراوه‌،و پارتی‌ پێی‌ وابوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاواره‌كان ناده‌ستوورییه‌ بۆیه‌ سكاڵای‌ تۆمار كرد.

هەروەها وتویەتی ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌، پێشبینی‌ ده‌كه‌ین، ژماره‌ی‌ كورسی‌ پارتی‌ له‌ نه‌ینه‌وا زیاتر بێت و ئێستا شه‌ش كورسی‌ هه‌یه‌ و بگاته‌ حه‌وت كورسی‌،و وتی پارتی‌ هیچ كاتێك لاری‌ نه‌بووه‌ له‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست.

هەروەها دەڵێ پارتی‌ ئاماده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاری‌ پێشكه‌ش به‌و دادوه‌رانه‌ بكات، كه‌ بڕیاره‌ له‌ جێی‌ كۆمیسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سنووری‌ پارێزگاكانی‌ عیراق ده‌ستبه‌كار بن.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵاکانی سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا و یاساکەی بەدەستوری دانا ،و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی تایبەت و ئاوارەکان و دەرەوەی ڕەتکردەوە.




پۆلیسی ڕاپەڕین:هاوڵاتیەک بەبرینداری دۆزرایەوە و گیانی لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
هەپەگە:١٤ سەربازی تورکیا کوژراون
وەزیری پەروەردە:مانگی داهاتوو دووەم وەزارەت پەروەردە دەبێت لەخشتەی موچەدا
سەفین دزەیی:پەکەکە بەزۆر خۆیی لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستاندا سەپاندوە
ئەحمەد عەسکەری:لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ٤٨ بەرپرسی کورد کەرکوکیان جێهێشتوە
تەرمی هاوڵاتیە ڕفێنراوەکەی قەراج دۆزرایەوە
ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت
سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران
دزەیی: بۆ وەدەرنانی پەکەکە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە