ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
PM:12:51---23-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئیمانوئێڵ پیتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڕایەگەیاند پێویسته‌ مێسی شه‌رم له‌ خۆی بكات دوای ئه‌و شكسته‌ی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر كڕواتیا له‌ مۆندیالی رووسیادا دووچاری بوون.

پیتی بەڕۆژنامەی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی وتوە پێویسته‌ مێسی شه‌رم له‌ خۆی بكات بڕوات و سه‌ری نزم بكات و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نەبێت، كاتێك كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ناچن.

هەروەها دەڵێ پێموایه‌ پێویسته‌ مێسی زیاتر له‌ كاره‌كان تێبگات، ئه‌وه‌ی له‌ بارسا روویدا، كه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ بینیمان، هه‌روه‌ها ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دووچاری بووه‌ له‌ مۆندیالدا.

ئەمە لەکاتێکدایە ه‌رجه‌نتین دوو یاری له‌ مۆندیالی رووسیا كردووه‌، یاریی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئایسلاندا یه‌كسانبوو، یاریی دووه‌میشی به‌ ٠-٣ به‌ كرواتیا دۆڕاند، سێیه‌م یارییشی به‌رامبه‌ر نێجیریا ده‌بێت له‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا و پێویسته‌ براوه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ قۆناخی شانزەی مۆندیال.



ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە