جەمیل بایک: هێرشی تورکیا ڕێگربوو لە چاککردنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ پارتی
PM:01:18---23-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، ئەوان دەیانویست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی باش بکەن و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، بەڵام لەناکاو دۆخێکی تر هاتە ئاراوە و تورکیا هێرشی بۆ سەر پەکەکە لە سنوری برادۆست دەستپێکرد.

جەمیل بایک بە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەی راگەیاندووە، جێگیربوونی سەربازانی سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان هەنگاون بۆ داگیرکردنی تەواوی باشووری کوردستان و دەڵێت، ئەگەر حیزبەکانی باشوور و حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر ئەوەدا بێدەنگ بن و قبوڵی بکەن، هەڵە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بۆ ئەوەی بگاتە قەندیل دەبێت بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر دۆڵ و چیا ببڕێت و بە هێزی سەربازی کۆنترۆڵی بکات، بە بێ هاوکاری و پشتیوانی پارتیش ناتوانن ئەو کارە بکەن.

جەمیل بایک ئەوەشی وتووە، تورکیا دەتوانێت بە فڕۆکە بۆردومان بکات، هەر وەک چۆن پێشتر شنگالی بۆردومانکرد و  ئەمریکاش ڕێگە بە هێرشی لەو شێوەیە دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە سوپای تورکیا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێم و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی گرتنی قەندیلی ڕاگەیاندووە و ڕۆژانە پێکدادان لەنێوان ئەوان و گەریلانی پەکەکەدا ڕوودەدات.



پۆلیسی ڕاپەڕین:هاوڵاتیەک بەبرینداری دۆزرایەوە و گیانی لەدەستدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
هەپەگە:١٤ سەربازی تورکیا کوژراون
وەزیری پەروەردە:مانگی داهاتوو دووەم وەزارەت پەروەردە دەبێت لەخشتەی موچەدا
سەفین دزەیی:پەکەکە بەزۆر خۆیی لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستاندا سەپاندوە
ئەحمەد عەسکەری:لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ٤٨ بەرپرسی کورد کەرکوکیان جێهێشتوە
تەرمی هاوڵاتیە ڕفێنراوەکەی قەراج دۆزرایەوە
ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت
سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران
دزەیی: بۆ وەدەرنانی پەکەکە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە