مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
PM:01:35---30-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 4126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا بەهۆی ئەو لیدوانەی کە وتبوی من سیرجیۆ ڕامۆس بە ئەستێرە نازانم و دیێگۆ گۆدین ئەستێرەیە و ئاستی لەو باشترە، داوای لێبوردنی لە ڕامۆس کرد.

لە لیدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند ئەگەر سێرجیۆ ڕامۆس ئەوەی دەوێت، من داوای لێبوردنی لێدەکەم، بەڵام هێشتا من سوورم لەسەر قسەکانی خۆم، ئەو یاریزانێکی مەزنە، کاپتن و سەرکردەیەکی نایابە، بەڵام بەلای منەوە ئەستێرە نییە.

مارادۆنا دەشڵێ بەلای منەوە ئەوە گرنگ نییە رامۆس چیدەڵێت، ئەگەر بە قسەکانم نیگەران بووە داوای لێبوردنی لێدەکەم، بەڵام ئێستاش هەر بەهەمان شێوە بیردەکەمەوە.

هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا و دوورخستنەوەی لۆپیتیگیشی لە مەشق پێکردنی هەڵبژاردەکە دەڵێ ئەوەی ئەو کردی بێڕێزی بوو، بۆیە لەگەڵ بڕیاری دوورخستنەوەکەیدام.



ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە