یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
PM:12:10---04-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 4606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و ئینگلتەرا ڕوبەڕوی یەک بونەوە ،و لەدوای تایمی زیادکراوی یاریەکە بەلیدانی یەکلاکەرەوە کۆڵۆمبیا مۆندیالی ٢٠١٨ی بەجێهێشت ،لەئێستادا یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد هەریەکە لە ماتیۆس ئۆریبی و کارلۆس باکا کە دوو لێدانی یەکلاکەرەوەیان لەدەستدا،و بەهۆیەوە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە مۆندیالی ٢٠١٨ کرایە دەرەوە ئەو دوو یاریزانە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

ئەو رووداوە هەمان شێوەی ڕوداوەکەی ٢٤ ساڵ بەرلەئێستایە لەکاتێک ئاندرێس ئیسکۆباری یاریزانی هەڵبژاردەکە دوای ئەوەی بوو هۆی تۆمارکردنی گۆڵێکی بەهەڵە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و لە مۆندیالی ١٩٩٤دا کرایە دەرەوە پاش ئەو ڕوداوە هەڕەشەیلێکرا و دواتر کوژرا .



ڕۆناڵدۆ بۆ ڕۆیشتنی بۆ یوڤانتۆس پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە
یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە
هازارد :هەڵباژردەی بەرازیل بەهێز و تۆقێنەرە
مارادۆنا داوای لێبوردن لە رامۆس دەکات
ئیمانوئێڵ پیتی:پێویستە مێسی شەرمەزار بێت
ئەمڕۆ یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ دەستپێدەکات
پلاتەر:لای سەرۆکی فیفا وڵاتانی دەوڵەمەند لەپێشترن
پێرێز مەرجەکانی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ ناکات
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەجێهێشتنی یانەکەی ئاشکرا کرد
ئەمشەو یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڕێوە دەچێت
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە