ئەمڕۆ پەرلەمان و کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە
AM:09:46---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەکات بۆ پەرلەمان.

لەڕاگەیەنراوێکدا پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ ٩/٧/٢٠١٨ پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم دەكات بۆ كۆبوونەوە.

هەروەها بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە ئەمڕۆیپەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە(٨٧)ی ساڵی ١٩٧٩ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) دەكرێت.

هەروەها خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسـای (هەمواری یاسـای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٢ یاسای رێگا گشتییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق) و پڕۆژە بڕیاری (تەملیككردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە سنووری شارەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) دەكرێت.

هەربەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر (پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان) دەكرێت كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠١٤ و، بڕگەی (٨) لە ماددەی (٥٦)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ هەمواركراو.




کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لەساختەکاری داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
هەپەگە: ٢٨ سەربازی تورکیا لەباکور کوژراون
سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
قوباد تاڵەبانی لەسەر گرتە ڤیدیۆیی هێرش کردنە سەر گەنجەکە هاتە دەنگ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە