بزانە چی ڕوودەدات
مەترسی مردنی بەکۆمەڵ ڕوو لەسلێمانی دەکات
AM:10:50---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 28967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بڵاوبونەوەی دەنگۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی شاری سلێمانی دروستدەکات بە دروستکردنی بەنزینخانەیەک لەنزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار کە یەکێکە لەسەچاوەکانی ئاوی ماڵانی زۆرینەی دانیشتوانی سلێمانی.

ئومێد ساڵح شارەزای ئەو بوارە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسیویەتی لە دووری ٧٠ مەتر لە نزیك و سەرووی سەرچاوەی ئاوی سەرچنار بەناو بەرپرسێك خەریكی دروستكردنی بەنزینخانەیەكە لەو شوێنە هەستیارەدا .

بەپێی وتەی ئەو تائێستا بەڕێوەبەرێتی ئاوی ژێر زەوی لە سلێمانی مۆڵەتی كاركردنی نەداوە بەو بەنزینخانەیە، بەڵام خاوەن كارەكە خەریكی كاركردنە تێیدا ولە تەواو كردنی بناغەی بەنزینخانەكەدایە.

دەشڵێ ئەو شوێنە بەهیچ شێوەیك بۆ بەنزینخانە نابێت بە حوكمی ئەوەی لەژێر ئەو ئاستەدا 3 درزی گەورە هەیە بۆ هەڵقوڵینی سەرچاوەی ئاوی سەرچنار و دروستكردنی ئەو بەنزینخانەیە مەترسی تێكەڵاو بوونی بەنزین و پێكهاتەكانی بەنزینەكە بە سەرچاوەی ئاوەكە و ژەهراوی بوونی ئاوەكەی هەیە.

باس لەمەترسیەکانی ئەو کارە دەکات و دەڵێ لە ئەنجامدا خواردنەوەی ئاوەكە دەبێتە هۆی نەخۆش كەوتن و مردنی دانیشتوانی شارەكە.

ڕاشیگەیاندوە لەبەرامبەردا خاوەنکارەکە وتویەتی دەچم لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان مۆڵەتی بۆ وەردەگرم، و بەڕیوەبەری ئاوی ژێر زەوی بەو فەرمانبەرانەی كە پەیوەندیدارن بە مۆڵەت پێدان و رێگریكردن لەو كارە وتویەتی : خاوەنی بەنزینخانەكە بەرپرسی گەورەی لە پشتە و هیوادارم خۆتان توشی كێشە نەكەن.

دەڵێ داوا لە هەموو دڵسۆزان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و بە تایبەت جەنابی پارێزگار و داوكاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی و بەڕێوەبەرایتی ئاوی سەرچنار و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم رێكخراوەكانی ژینكە و سروشت پارێز و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن و هەركەسێك خۆی بە دڵسۆزی ئەم خەڵك و خاك و شارە دەزانێت دەكەم كە بە زووترین كات رێگری بكەن لە دروستكردنی ئەو بەنزینخانەیە.




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە