لەهەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدرا
AM:11:52---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ،و داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کرد بڕیاری دامەزراندنیان دەربکەن.

ئەمڕۆ ٩/٧/٢٠١٨ لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان لەهەولێر نوێنەرانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد پەلەبکەن لەدامەزراندنیان وبڕیاری دامەزراندانیان دەربکەن.

نوێنەرانی یەکەمەکان دەزگاکانی راگەیاندنیان ڕاگەیاند تائێستا چەندین جار چونەتە لای وەزیری خوێندنی باڵا ،و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران و بەڵێنیان پێداون کە بڕیاری دامەزراندنیان دەربکەن بەڵام تائێستا بەڵێنەکانیان نەبردۆتە سەر و بڕیاریان بۆدەرنەچوە.

ئاماژەیان بەوەکرد کە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی کردوە بەڵام ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە کە هیچ نوسراوێکیان سەبارەت بە دامەزراندن بۆ بەرزنەکەنەوە.




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە