ڕونکردنەوەیەک لەبارەی مەترسیەکانی کردنەوەی بەنزینخانەکەی نزیک ئاوی سەرچنار
PM:04:38---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 2322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دوای ئەوەی دەنگۆی مەترسیەکانی دروستکردنی بەنزینخانەیەک لەنزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار کە سەرچاوەی ئاوی زۆرینەی ماڵەکانی سلێمانیە بڵاوبویەوە،خاوەنی بەنزینخانەکە لەڕونکردنەوەیەک ئەو مەترسیانە ڕەتدەکاتەوە.


ماڵپەڕی لڤین لەهەواڵێکدا باسی لەوەکرد کە بەڕیوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر دروستکردنی ئەو بەنزینخانەیە بەهۆی نەشیاوی شوێنەکەی و پیسبونی ئاوی سەرچنار و دروستبونی مەترسی بۆسەر دانیشتوانی شاری سلیمانی.

کەیوان عەلی محەمەد خاوەنی پڕۆژەکە لەڕونکردنەوەیەکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند بەنزیخانەیچ (تاڤگەی سەرچنار) لەسەر زەوی ژمارە (١٣/١٠٠)کەرتی ٣٥ کانی سپیکە ، کە مولک صرف دروست دەکرێیت ، سەربەلەری ئەو ھەوالە رەت دەکەینەوەو دلنیایی دەدەین کە بە پێی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێم و پاریزگای سلێمانی بو دروست کردنی بە نزیخانە ، کارمانکردوە.

هەروەها لەبارەی مۆڵەت پێدانی دروستکردنی بەنزینخانەکە وتویەتی رەزامەندی ھەموو بەرێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانمان وەرگرتوە ، ئینجا دەستمان بە کارکردن کردوە ، بۆیە تحمولی ھەموو ئیجرائاتێکی یاسایی ئەکەین و ھەموو بەلگەکانی رەزامەندی بلاو ئەکەینەوە.




کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لەساختەکاری داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
هەپەگە: ٢٨ سەربازی تورکیا لەباکور کوژراون
سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
قوباد تاڵەبانی لەسەر گرتە ڤیدیۆیی هێرش کردنە سەر گەنجەکە هاتە دەنگ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە