ئێران پاڵپشتی یه‌كخستنی نێوماڵی سووننه‌ ده‌كات
PM:04:50---09-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو، له‌ ئێستادا ئێران پاڵپشتی یه‌كخستنی نێو ماڵی سووننه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ كوتله‌ گه‌وره‌ "تێكه‌ڵاوه‌كه‌" درووست بكات.

رۆژنامه‌ی "العربی جدید" له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چیدیكه‌ پێكهینانی كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتووی سووننی، له‌ چوارچێوه‌ی لایه‌نه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق كورت نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ئێستا ئێرانیش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی پاڵپشتی یه‌كخستنی نێوماڵی سووننه‌ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران بۆ شكستپێهێنانی پرۆژه‌، یاخود بیرۆكه‌ی پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی سیاسییه‌ كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدابێت و تایه‌فه‌گه‌ری ده‌بڕێت، كه‌ هه‌ندێك به‌رپرس و لیستی براوه‌ی عێراق باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سووننه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی گوشاره‌كانی بۆ پێكهینانی كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتوویی سووننی چڕكردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و كاره‌ رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاسته‌نگێك ده‌بێته‌وه و ئاسان نییه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك له‌ سووننه‌كان هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ هێزی دیكه‌ی شیعه‌ پێكهیناوه‌، هاوكات وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه‌ش پاڵپشتی كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتووی سووننی ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه‌یان جیاوازه‌.

دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/ مایۆی 2018، گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، له‌ نێوان لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، چڕبووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان پێكهبنێرێت و بتوانرێت متمانه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی داهاتوو بده‌ن.



چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە