حەیدەر عەبادی:بەڵێن دەدەین موسڵ لەپاشماوەکانی گروپە چەکدارەکان پاک نکەینەوە
AM:10:30---10-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەساڵیادی ئازادکردنی موسڵدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ،و بەڵێنیدە کۆتایی بە پاشماوەکانی گروپەچەکدارەکان بهێنن لە موسڵ و هەموو عێراق.

ئەمڕۆ ١٠/٧/٢٠١٨ لەبەیاننامەکەدا کە بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی عێراقەوە بڵاویکردەوە حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند لەدواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ ڕاستەوخۆ وەزارەتە خزمەتگوزاریەکان دەستیان کردووە بە پاککردنەوەى شارەکە لە خۆڵ و خاشاکى خانوە ڕوخاوەکان، و پاشماوەی کاولکاریەکان لەوشارە.

عەبادى وتی، وەک چۆن ڕووبەڕووى بەربەستەکان بوونەوە لەکاتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵدا بەو شێوەیەش بە یەکگرتوویى و پاراستنى یەکپارچەیى خاکى عێراق قۆناغى بنیاتنانەوەى شارەکە تێدەپەڕێنن.

هەروەها باسی لەوەشکردوە کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ، دەرگایەکى فراوانى بەرووى گەڕانەوەى دانیشتوانە ئاوارەکەیدا کردەوە بۆ ماڵەکانیان و پلانى ستراتیژییان داناوە بۆ ئاوەدانکردنەوەى وڵات.

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى شاری موسڵ کە پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوو.




چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کوژرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە پەرلەمانتارەکانی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسە بوجەی ٢٠١٩ کۆدەبێتەوە
هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگیرا و هەناردەی تورکیا دەکرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق زمانی کوردی بۆ سەر لۆگۆی وەزارەتەکەی زیاد کرد
عادل عەبدولمەهدی: ناوی کەسانی تەکنۆکراتم پێشکەش کردوە بۆ پۆستە وەزاریەکان
وه‌زیری دارایی: سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كه‌ین
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە