سلێمانی:دەرمانخانەیەک داخرا
AM:11:44---10-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دەرمانخانەی هایما کە دەکەوێتە گەڕەکی سەروەری شاری سلێمانی بەهۆی پابەند نەبونی بەڕێنماییە تەندروستیەکان ، و بونی دەرمانی ماوە بەسەرچوو لەدەرمانخانەکەدا داخرا.

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان كارنه‌كردن به‌‌ سیستمی ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌ی (هایما) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌روه‌ری شاری سلێمانی داخرا.

له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌ی هایما، ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا هه‌یه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی پسپۆڕی له‌بواری ده‌رمانسازیدا نییه‌‌ كه‌ مه‌ترسی پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه‌ به‌‌ نه‌خۆشی لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا.

ڕاشیگەیاندوە خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچوه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ساخ بكاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنی زیانی ده‌رمانه‌كه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كان.

هەروەها دەڵێ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕێکاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.




وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەگەرمیان ئاشکرا کرا
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
پارتی: لایەنەكان دەبێت رەفتارەكانی رابردوویان دووبارە نەكەنەوە
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: مەرجەكانی پارتی ئێمە ناگرێتەوە
دەوامی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكرد
داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پارتی بۆ کابینەی داهاتووی حکومەت بڵاوکرایەوە
ئەگەر ئەمریکاش وەک تورکیا کورد و پەکەکە جیا بکاتەوە دەبێتە پاکتاوکەر و قڕکەر
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
یەکەمین دیداری هاتوچۆ لەسلێمانی ڕێکخرا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە