فراکسیۆنی یەکگرتوو داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات
PM:12:29---11-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1002 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند پۆستی سەرۆکی هەرێم پۆستێکی زیادەیە و داوادەکەین دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبوەشێتەوە.

ئەمڕۆ ١١/٧/٢٠١٨ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەهزاد زێباری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو وتی، بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم بووەتە سەرچاوەی تەواوی کێشەکان و هەر بەو هۆیەوە پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ پەکخرا.

وتیشی دۆخی هەرێم لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە بەرگەی دواخستنی ئەم بابەتە ناگرێت و پێویستە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبوەشێتەوە.

باسیشی لەوەکرد ئەوان لە بەردەم دوو حاڵەتدا بوون، یان ئەنجامدانی هەڵبژارنی سەرۆکایەتی لە ٣٠ ئەیلولدا، یان هەڵوەشاندەوەی دامەزاروەکە، ئەوان وەکو یەکگرتوو داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی فراکسیۆنەکە وتی، دوو ئەندامی یەکگرتوو واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کردووە، خۆی یەکێکیان بووە، بەڵام تێبینییەکانی لەسەر پڕۆژەکە داواتە لیژنەی دارایی، و وتی پۆستی سەرۆکی هەرێم زیادەیە، ڕێککەوتنی ستراتیژیی دوو هێزی سایسی بۆ دابەشکردنی پۆست و پارە دروستیکردووە و نەبووەتە ڕەمزی سەروەری.




کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لەساختەکاری داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە
هەپەگە: ٢٨ سەربازی تورکیا لەباکور کوژراون
سبەی ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن
قوباد تاڵەبانی لەسەر گرتە ڤیدیۆیی هێرش کردنە سەر گەنجەکە هاتە دەنگ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
فەرید ئەسەسەرد:بەرهەم ساڵح کاندیدی فەرمی یەکێتیە و لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتی نیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
قەڵادزێ:کچ و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە