حەدکا :لەشەڕێکدا دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران
PM:12:09---15-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزێکی شۆڕشگێڕ و سوپای پاسدان دوو ئەندامی پاسداران لەنزیک شاری پاوە کوژران.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمیر ٧.٣٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو هێزێکی دژی گەلی سوپای پاسداران، کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزێکی شۆڕشگێڕ و لەو تێکهەڵچوونەدا، دوو پاسداری ڕژێمی ئێران کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە دوابەدوای ئەو ڕووداوە هێزیکی زۆری سوپای پاسدارانی ئیران رەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە و شوێنی ڕووداوەکەش بەچڕی بۆردومان کراوە.

هاوکات بنکەی نەجەفی سەر بە هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە کوژرانی سێ کەس لە هێرشبەران و برینداربوونی کەسێکی دیکە کردووە، و کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران کە خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە، پشتڕاست کراوەتەوە.




نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
کونسوڵی سعودیە لە تورکیا دوورخرایەوە
تورکیا: ئەمرۆ ماڵی کونسوڵی سعودیە لە ئیستەمبوڵ دەپشکنین
کونسوڵی سعودیە تورکیای بەجێهێشت
مایک پۆمپیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە
پەنابەران پەیوەندی نێوان ئەڵمانیا و ئیتالیا تێکدەدەن
هەرێمی باڤاریا سزای مێرکڵی دا
تره‌مپ داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس دەکات
زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوژرانی خاشقچی ئاشكرا ده‌كرێن
ئه‌ڵمانیا تاوانبارێكی هێرشی 11ی سێبته‌مبه‌ری ئازادكرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە