گٶڕان:جێبەجێ نەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات
PM:12:31---15-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پارێزگاکانی باشوری عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند جێبەجێنەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێ داواکارین حکومەت بەزوترین کات بەدەنگ داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانەوە بچێت، داواشیكردووه‌ بڕیارى دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ساختەکارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان جێبه‌جێبكرێت.

هەروەها ڕایگەیاندوە دەبێت هەموو لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی عێراق پابەند بن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوینەران و دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە بژاردنەوەی تەواوی دەنگەکان و هەڵوەشاندنەوەی ساختەکارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان، لەپێناو ڕێزگرتن لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک و گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ دەستور و یاسا کارپێکراوەکان.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:

راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق

سەرەڕای هەموو قەیرانە سیاسی و ئەمنی و یاساییەکان ، ئەمڕۆ گەلانی عێراق بەدەست نەبونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن هەر لە نەبونی ئاو و کارەبا و خراپی دۆخی تەندروستی تا دەگاتە هەژاری و بێکاری وداڕمانی ژێرخانی ئابوری، ئەمەش لە لایەک دەرئەنجامی تەشەنە کردنی گەندەڵیە، لە کۆی جومگەکانی حکومڕانییدا، لە لایەکی ترەوە نەبونی ئیرادەو خەمێکی نیشتیمانیە بۆ چارەسەرکردنیان، کە تەنها هاوڵاتیان باجەکەی دەدەن.

ئەمڕۆ خەڵکی عێراق لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ناوەڕاست و باشوور لە بەغداد و نەجەف و کەربەلا و بەسرە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای مافەسەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن.

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەک چۆن بەردەوام لە بەرەی خەڵکدا بووین، پشتگیری تەواوی خۆپیشاندانی مەدەنیانە و ئاشتییانەی هاوڵاتیان دەکەین و داواکارین حکومەت بەزوترین کات بەدەنگ داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانەوە بچێت و کار بۆ دابینکردنیان بکات و گەندەڵکاران و بەرپرسە کەم تەرخەمەکان بەسزا بگەیەنێت.

لە هەمان کاتدا بەتوندی ئیدانەی هەر هەڵسوکەوتێکی ناشارستانی دەکەین کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی و موڵکی دەوڵەت بگەێنێ، شکاندن و تاڵانکردن وسوتاندنی موڵکی گشتی و موڵکی تایبەتی هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان ، جگە لەوەی کەلتورێکی ناشرینە، ئەویش شێوازێکی تری گەندەڵییە.

هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان داوادەکات هەموو لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی عێراق پابەند بن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوینەران و دادگای فیدڕالی سەبارەت بە بژاردنەوەی تەواوی دەنگەکان و هەڵوەشاندنەوەی ساختەکارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان، لە پێناو ڕێزگرتن لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک و گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ دەستور و یاسا کارپێکراوەکان، پێمانوایە جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارانە كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و قەیرانەكانیش قوڵتردەكاتەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان



نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە