لەئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیماناندا شەش پێشمەرگە شەهید بوون
PM:12:51---16-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەهاوبەشی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژی داعش ئەنجامدا و لەئۆپەراسیۆنەکەدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیکەش بریندارن.

سایتی دواڕۆژ لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ناو ئۆپەراسیۆنەکەوە بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی عەلا ئۆپەراسیۆنێک دژی چەکدارانی داعش ئەنجامدرا، و دەڵێ چەکدارانی داعس لەناو سێ ئەشکەوتەوە بە قەناس شەڕیان کردوە و بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیکە بریندارن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە کە دواان لەپێشمەرگە شەهیدەکان سەرەتا بریندار بوون بەڵام بەهۆی هێرشی قەناسەکانی داعشەوە نەتوانراوە ڕزگار بکرێن.

باسی لەوەشکردوە چەکدارانی داعش لەناو سێ ئەشکەوتی ئەو ناوچەیەدا خۆیان حەشارداوە، و لەوێوە بەقەناس هێرشیان کردوە، هەرچەندە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەو شوێنانەیان بۆردومان کردوە بەڵام چاوەڕی دەکرێت دوای بۆردومانەکان چەکدارانی داعش هێرش بکەنەوە.




پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی دیاریکرد
سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان:موچەی بەشێک لەکەمئەندامان بڕاوە،و پێویستە بگەرێنرێتەوە
چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە