دزەیی: بۆ وەدەرنانی پەکەکە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ
PM:05:28---18-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی رەسمی تورکیا، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەوان دژی هەر چالاکییەکی پەکەکەو گروپە چەکدارەکانی دیکەن دژ بە تورکیا و ئێران".

دزەیی سەبارەت بە پەکەکە رایگەیاند پەکەکە دوای دەستپێکردنی چالاکییەکانی لە سوریا بۆ یەکەمجار لە١٩٨٠کاندا لەسەردەمی رژێمی بەعسدا لەو ناوچانە جێگیربووەو بەڕەزامەندی خەڵکی هەرێم نەبووە.

وتەبێژی حکومەت وتیشی "جێگیربوونی پەکەکە لەو ناوچانە بەرەزامەندی کەس نەبووە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەرکردنیان لەو ناوچانە".

وتیشی "بەهۆی بوونی پەکەکەوە ناتوانرێت خزمەتگوزاری بگەیەنرێتە ٣٠٠ گوند و دژی ئەوەن پەکەکە و گروپە نەیارەکانی ئێران لە هەرێمەوە هێرش بکەنەسەر تورکیا و ئێران". 

دزەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تەنانەت لە کاتە قەیراناوییەکانیشدا تورکیا سنوری بەڕوی هەرێمدا دانەخستووەو نەوتەکەی نەگرتووه‌تەوە، ئەوەش مایەی پێزانینیانە.



دواین زانیاری لەسەر دادگایکردنی دەمیرتاش
مەسعود بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات
پارتی: بۆئەوەی هەڵبژاردن له‌كه‌دار نه‌بێت، نه‌رمیمان نوواندووه‌
دەستلەکارکێشانەوە لەناو گۆراندا بەرپرسانی باڵا دەگرێتەوە
نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە
پێشمەرگەیەک منداڵێکی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا
یەکگرتوو: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند ناکەین
وتەبێژی یەکێتی:ڕازین بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوەیە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لە دهۆک دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە