لەمەریوان شەڕ لەنێوان سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حدکا ڕویدا
AM:11:58---21-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ لەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان پێشمەرگەکانی حدکا و سوپای پاسدارانی ئێراند ڕویدا.
فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند لە ناوچەی مەریوان لە نزیک گوندەکانی دەرێ و نشکاس شەڕ و پێکدادانێکی قورس، لە نێوان هێزێکی پێشمەرگەی حدکا و سوپای پاسدارانی ئێران ڕووی داوە.

لەبارەی زیانەکانەوە دەڵێ لەئەنجامی ئەو پێکدادانەدا سوپای پاسداران کوژرا و برینداری زۆریان هەیە و چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە، هەتا کوژرا و بریندارەکان بۆ نەخوشخانەی بووعەلی بگوازنەوە.

شایەنی باسە سوپای پاسداران هیچ زانیاریەکی لەبارەی شەڕەکە و زیانەکانیەوە بڵاو نەکردۆتەوە.





زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە