سێ ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی په‌كه‌كه‌ و توركیا تێده‌په‌ڕێت
PM:03:22---26-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
سێ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا توركیا هه‌زاران جار خاكی هه‌رێمی كوردستانی بۆردومان كردووه‌ و به‌وهۆیه‌شەوه‌ 30 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ قه‌ندیل و برادۆست شه‌هیدبوون.

سه‌رحه‌د ڤارتۆ، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) به‌ دواڕۆژی وت "سێ ساڵه‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئێمه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڵوه‌شاته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌شه‌دا سه‌دان شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان گه‌ریلاكانی ئێمه‌ و سوپای توركیادا روویانداوه‌". 

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ تێكوچونی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، چونكه‌ ئه‌و مه‌به‌ستی بوو ئێمه‌ له‌ رێگه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌سته‌مۆ بكات و ده‌یویست له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كۆتایی به‌ جوڵانه‌وه‌ی كورد بهێنێت له‌ باكوری كوردستان، به‌ڵام ئێمه‌ له‌و روه‌وه‌ زوو هه‌ستمان به‌ پیلانه‌كانی ئه‌ردۆغان كرد. 

سه‌رحه‌د ڤارتۆ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ تاوەكو هێزی سێیه‌م نه‌یه‌ته‌ نێو پڕۆسه‌ی ئاشتی، ئاماده‌نین جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌وینه‌ گفتوگۆوه‌. 

سێ ساڵ پێش ئێستا و له‌دوای تێكچونی پڕۆسه‌ی ئاشتی بۆ جاری یه‌كه‌م له 25ی ته‌مموزی 2015 توركیا له‌ رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر بناری قه‌ندیل و به‌وهۆیه‌شەوە زیانێكی زۆری ماددی به‌ر گوندنشینانی سنوره‌كه‌ گه‌یاند. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل له‌باره‌ی ئاماری قوربانیانی بۆردومان له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا به‌ دواڕۆژی وت "لەساڵی 2015وه‌ تاكو ئه‌مساڵ 15 هاووڵاتی بناری قه‌ندیل به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ شه‌هید بوون و 11ى تريش برینداربوون". 

وتیشی "له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا توركیا زیاتر له‌ چوارسه‌د جار هێرشی كردۆته‌سه‌ر قه‌ندیل و 45 گوندی قه‌ندیل كراونه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌كان و نزیكه‌ی 100 خانوی هاووڵاتیانیش وێرانكراون". 

ته‌نها بناری قه‌ندیل نه‌كراوه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا، به‌ڵكو گوند و ناوچه‌ سنورییه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆرانیش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆردومان ده‌كرێن. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ نێو یه‌كه‌ی كارگێڕی ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ دواڕۆژی وت "له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی سنوره‌كه‌ به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه‌ شه‌هید بوون".



پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی دیاریکرد
سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان:موچەی بەشێک لەکەمئەندامان بڕاوە،و پێویستە بگەرێنرێتەوە
چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە