كۆڵبەرێكی كورد لە شاری سەلماس كوژرا
PM:05:19---03-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، لەشاری سەلماس كوژرانی كۆڵبەرێكی دیكەی كوردی لێدەكەوێتەوە.

ئاژانسی ئێران ئینتیەرنەشناڵ لە ڕاپۆرتێكدا مانشێتێكی نووسیوە بەناوی "خەمی نان و گیانلەدەستدانی كۆڵبەران كۆتایی نایەت".

بە وتەی ئەو ئاژانسە هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە 2ی ئاب، لە نزیكی گوندی شناتاڵ سەر بە شاری سەلمَاس تەقەیان لە ژماریەك لە كۆڵبەران كردووە كە لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بە ناوی "سلێمان بادۆشێوە" كوڕی عیسا خەڵكی گوندی "دەرگە"ی سەلمَاس گیانی لەدەستداوە.

لە لایەكی دیكەشەوە دوێنێ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی ئێران ژماریەكی دیكە لە كۆڵبەرانیان لە سنووری شاری چاڵدێران دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاكامدا دوو كۆڵبەری لاو بە سەختی بریندار كران. 




نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە