هەدەپە وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە
PM:04:12---05-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، وەڵامی هەڕەشەكانی ئەردۆغان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت، لە بەرامبەر هەڕەشەكانی سەرۆك كۆماری توركیا هەنگاو بۆ دواوە نانێن.

هەریەك لە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی هاوسەرۆكانی هەدەپە، لە بەیاننامەیەكدا وەڵامی هێرشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغانیان دایەوە و رایانگەیاند"لێدوانەكانی ئەردۆغان دوورن لە رۆشنبیری سیاسی و دیموكراتی و دەبێت سەرۆك كۆمار باش بزانێت هەدەپە هەنگاو بۆ دواوە نانێت".

راشیانگەیاند"هەدەپە لە هەڵبژاردنی 24 ی حوزەیران شەش ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوەو  هەڕەشەكانی ئەردۆغان بۆ تۆقاندن و ترساندن هیچ ئەنجامێكی نابێت".

لە چەند رۆژی رابردودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: ئەوانەی دەنگیان بە هەدەپە داوەو نوێنەری ئەو پارتەیان رەوانەی پەرلەمانی توركیا كرد باجەكەی دەدەن.




زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە