ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە: حكومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە
PM:04:49---05-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، رەخنەی توند لە حكومەتی عێراق دەگرێت داوای دەكات پابەندی ئەو بەڵێنانە بێت كە بۆ خەرجكردنی پارە بەو پارێزگایەی داوە.

نەشئەت مەنسوری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، حكومەتی عێراق بەڵێنی دروستكردنی حەوت وێستگەی كارەبا و پاكردنەوەی ئاوی بەپارێزگاكە داوە، بەڵام تائێستا هیچ كام لەو پرۆژانە جێبەجێ‌ نەكراون.

ئاشكراشی كرد، ئیدارەی پارێزگای بەسرە داوای لە بەغداد كردوە چوار ترلیۆن دیناری بودجەی پترۆدۆلاری بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام حكومەتی عێراق تەنها بڕی 238 ملیار دیناری لەبودجەی ئەمساڵدا بۆ تەرخانكردوە.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا، لەكۆی ئەو 238 ملیار دینارەش كە وەك قەرەبووی بودجەی پترۆدۆلار تەرخانكراوە، تائێستا تەنها 97 ملیار دیناری بۆ بەسرە نێردراوە.   



عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت
سیمنس: 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ عێراق زیادده‌كه‌ین
ئەفسەرێکی هەواڵگری لەکەرکوک کوژرا
مەرسومی خانەنشینی بۆ سەرۆک کۆماری پێشوو و جێگرەکانی دەرچوو
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان لەکاتی خۆیدا ناکرێت
ڕۆڵی قاسم سلێمانی چی بوو پێش دانانی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار
سه‌در په‌یامێك ئاڕاستەی سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌کات
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنە هەمیشەییەكان دیاری دەكات
عادل عەبدولمەهدی نوسینگەکەی لەناوچەی سەوز دەباتە دەرەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە سوریا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە