بۆچی پارتی هێمن هەورامی کردوەتە سەرۆک لیستی هەڵبژاردن
PM:05:04---05-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 4760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ژیان:
هەفتەی پێشوو هەفتەیەكی گەرموگوڕی ناوەندی سیاسی هەرێمی كوردستان بوو بەهۆی ئاشكراكردنی ناوی سەرۆك لیستی پارت‌و قەوارە سیاسیەكانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 30ی ئەیلوولی 2018 بەڕێوەبچێت.

گۆڕینی سەرۆك لیستەكانی یەكێتی‌و هاوپەیمانێتی ئیسڵاح دوو دیاردەی سەیرو نامۆی راگەیاندنی لیستی كاندیدەكان بوو لەیەكەمیاندا وا راگەیەندرا كە بەهۆی خراپی باری تەندروستی ئەرسەلان بایزەوە سەرۆكی لیستەكە گۆڕاوەو لەدووەمیاندا سەرۆكی لیستەكە بەوتەی خۆی "بەفشاری جەماوەری یەكگرتوو بۆ مانەوەی لەناو ریزەكانی یەكگرتوو، كشایەوە". 

(ژیان) لەسەرچاوەیەكی ناو یەكێتییەوە شێوازی دانانی ئەرسەلان بایز بەسەرۆكی لیستی یەكێتی‌و پاشان لادانی رووندەكاتەوەو بەپێی سەرچاوەكەی (ژیان)" لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا كە بۆ راگەیاندنی سەرۆكی لیستی یەكێتی ئەنجامدرا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی داوای پشوو دەكات‌و پاشان لەگەڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی گفتوگۆ دەكات لەبارەی دانانی سەرۆك لیستەكەو رای ئەو وەردەگرێت‌و ئەویش ناوی ئەرسەلان بایز دەهێنێت. 

سەرچاوەكە وتی "هەر لەو كاتەدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیوەندی بەئەرسەلان بایزەوە دەكات‌و پێشنیارەكەی دەخاتە بەردەست‌و ئەویش قبوڵی دەكات". 

لەپاش راگەیاندنی ئەرسەلان بایز بەسەرۆكی لیستی یەكێتی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەو نارەزایەتییەكی زۆری كادرانی یەكێتی بڵاوكرایەوەو بەهۆی فشاری كادرەكانی یەكێتی ئەرسەلان بایز لەسەرۆكی لیستی لادراو لەجێی ئەو قوباد تاڵەبانی كرایە سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. 

هەرچی سەبارەت بەكشانەوەی مستەفا عەبدوڵا سەرۆكی لیستی بەرەی ئیسڵاح كەهاوپەیمانێتی هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و بزوتنەوەی ئیسلامییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتبوو"خوشكان و برایانی زۆر لە ڕێكخستنەكان داوایان لێكردم كە لەكایە حزبیەكەو لەخزمەت بە ناوخۆی یەكگرتوو ڕێكخستنەكان خزمەت بكەم".

(ژیان) لەسەرچاوەیەكی ناو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە زانیویەتی "لەدوای كشانەوەی مستەفا عەبدوڵا، ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كاندید بووە بۆ سەرۆك لیستی بەڵام لەنێو بزوتنەوەی ئیسلامی‌و یەكگرتوو رێككەوتنی لەسەر نەكراوە بەهۆی ئەوەی هەڵەدنی كەسێكی توندە بەرامبەر بەپارتی‌و لەبری ئەو شێركۆ جەودەت ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو دەسنیشان كراوە بەسەرۆك لیستی بەو هۆیەی كە ناوبراو كێشەی لەگەڵ پارتی نییەو كەسێكی نەرمترەو زیاتر لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كێشەی هەیە". 

هۆكاری دانانی هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی وەك سەرۆك لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش هەوڵێكی ئەو حزبە دژ بەوانەی كە لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستاندا نەبوون. بەوپێیەی هێمن هەورامی یەكێكە لەو كەسانەی كە داكۆكی كارێكی سەرسەختی پڕۆسەی ریفراندۆم بوو.

سەرچاوەكە بە (ژیان)ی وت "هێمن هەورامی خاوەن پێگەیەكی بەهێزی جەماوەرییە لەناو پارتی‌و بنەماڵەی بارزانی پشتیوانی دەكەن‌و ئامادەكراوە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی كوردستان". 




پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی دیاریکرد
سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان:موچەی بەشێک لەکەمئەندامان بڕاوە،و پێویستە بگەرێنرێتەوە
چەند كاندیدێكی پەرلەمانی كوردستان پێشینەی تاوانیان هەیە
قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕویدا
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لە جولەمێرگ قەدەغەی هاتوچۆ لە زیاتر لە ٣٠ ناوچە ڕاگەیەنرا
کۆمسیۆن ٢٠٠ هەزار ناوی لەتۆماری دەنگدەران سڕیوەتەوە
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە