سەفین دزەیی:زیاترلە سێ هەزار خانمی ئێزدیمان لەژێر دەستی داعش ڕزگار کردوە
AM:10:00---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم تواننیویەتی ١٥٠ خانمی ئێزدی لەژێردەستی داعش رزگار کردوە ،و گەڕاونەتەوە لای خێزانەکانیان ،و دەڵێ حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە ملیۆنان دۆلاری تەرخانکردووە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە له‌كاره‌ساته‌كه‌ی شنگال و داگیركردنی شه‌نگال له‌لایەن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و٤٠٠ خانمی ئێزدی بێ سه‌روشوێن كراوه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌شدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر دراوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خانمانه‌ تا راده‌یه‌كی باشیش هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون.

هەروەها وتویەتی لەبەر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و سێ هه‌زار و ٢٠٠ خانمه‌ی كه‌له‌شوێنی جیا جیا له‌ ژێرده‌ستی داعشدا ماون بۆیه‌ به‌شێوەی گشتگیر باسی بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌م، سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجی كردووه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ پێمان گونجاو نیه‌ باسی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بكه‌ین كه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خانمانی ئێزیدی سه‌رفمان كردووه‌ چونكه‌ هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك ته‌رخان بكرت و خه‌رج بكرێت به‌رامبه‌ر نیه‌ له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤێك هه‌رچه‌ندیشمان سه‌رف كردبێت جێی خۆی گرتووه‌.

ئاماژەی بەوەکردوە له‌و شه‌ش هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سه‌ی كه‌باسم كرد نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ١٥٠ خانم رزگاركراون.




نیۆرک تایمز بڕی ئەو هاوکاریە ئاشکرا دەکات کە سعودیە دەیداتە ڕەققە
فەرمانبەرانی گومرگی کەرکوک – سلێمانی دەستگیرکران
كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری كورد به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركران
بەغداد بریارێک بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکات
هەدەپە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی جاشایەتی دەکات
هەولێر: باوك و كوڕێك لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران
نمه‌باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمپانیایه‌كی نیشتمانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان له‌ كوردستان دابمه‌زرێت
سەركردایەتییەکی یەكێتی: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی كۆنگرە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە